به‌په‌له…خۆپیشاندان به‌رده‌وامه و كوژراو و برینداری زۆر هه‌ن.
خۆپیشاندان له شاری به‌سڕا به‌رده‌وامه و باره‌گای نۆ لایه‌نی سیاسی له شاره‌كه سوتێندرا و حكوومەتی عێراقیش ھێڵەكانی ئینتەرنێتی پچڕاند بۆ ئه‌وه‌ی كاره‌ساتی گه‌وره‌تر روونه‌دات.”
به‌پێی هه‌واڵی سەرچاوەیەكی باوه‌ڕپێكراوه له نێو وەزارەتی ناوخۆی عێراقه‌وه كه رایگه‌یاندوه.” خۆپێشاندەرانی شاری بەسرە 9 بارەگای لایەنە سیاسییەكانیان سوتاندووە، كە پێكدێن لە 4 بارەگای حزبی دەعوە، ئەوانی دیكەش بارەگاكانی رەوتی حیكمە، حزبی فەزیلە، ھاوپەیمانی فەتح، نوسینگەی میلیشیای عەسائیب ئەحللحەق، ھاوكات حكوومەتی عێراق، ھێڵەكانی ئینتەرنێتی پچڕاندووە.
له باره‌ی كوژرا و برینداره‌كانه‌وه، سه‌رچاوه ئه‌منیه‌كه ئه‌وه‌ی ئاشكرا كردووه.” كه له ئێستادا لە كۆی خۆپێشاندانەكانی بەسرە، زیقار، میسان، كەربەلا و واست، 2 كوژراو 61 بریندارھەن، كە زیاتر لە 30 كەسیان لە ھێزە ئەمنییەكانن.
ئه‌وه‌ی شیاوی باسه.” چه‌ند رۆژێكه خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تییه‌كان به‌شیك له شاره‌كانی عێراقی گرتۆته‌وه و خه‌ڵكی ئه‌و شارانه داوای خزمه‌تگوزاری و پێداویستیه‌كانی ژیانیان ده‌كه‌ن، هه‌ر ئه‌وه‌ش وایكرد به‌په‌له عه‌بادی له برۆكسله‌وه بگاته به‌سڕا به‌ڵام تا ئێستا گه‌ڕانه‌وه‌كه‌ی بێ سووده و خۆپیشاندان تا دێت فراوانتر و گه‌رمتر ده‌بێت.”