ئاشكرا دەبێت داهاتی سلێمانی بۆ كێ دەنێردرێت

خواكوڕك

ئەندام پەرلەمانێكی یەكێتی لەپەرلەمانی عێراق ئاشكرا دەكات كە داهاتی ناوەخۆی سلێمانی لەدەروازەی سنورەكان و داهاتی ناوەخۆی ئەو شارە دەنێردرێتە بەغدا و دەلێت، نابێت داهاتی سلێمانی لە بەرامبەر بڕە بودجەیەکی دیاریکراودا بۆ بەغدا بنێردرێت و هەر پارێزگایەک ئەو کارە بکات، نێو ماڵی کورد تێک دەدات.

ئارێز عەبدوڵا، ئەندامی سەرکردایەتیی یەکێتی و ئەندامی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی عێراق، بۆ مالپەری باسی ئاشكرا كردووە: “بەھچ شێوەیەک قەبوڵ ناکرێت ھیچ پارێزگایەکی ھەرێمی کوردستان، لەبەرامبەر بودجەیەکی دیاریکراودا، داھاتەکەی خۆی ڕادەستی حکوومەتی عێراق بکات، لە کاتێکدا ئێمە خۆمان حکوومەتمان ھەیە و دەبێ کار بکەین بۆ بەھێزکردنی حکوومەتەکەی خۆمان، نەوەکوو حکوومەتی خۆمان لاواز بکەین”. جەختیشی لەوە کردەوە: “پارێزگای سلێمانی ناتوانێ داھاتەکەی خۆی ڕادەستی حکوومەتی عێراق بکات، چونکە ئێمە حکوومەتی خۆمان ھەیە”.

ئارێز عەبدوڵا باسی لەوە کرد کە هەر پارێزگایەکی هەرێمی کوردستان ڕاستەوخۆ پەیوەندی بە حکوومەتی عێراقەوە بکات، بۆ ئەوەی داهاتەکەی بە بەغدا بدات و بودجەی بۆ ڕەوانە بکرێت، ئەوا لێی قەبوڵ ناکرێت، چونکە: “دەبێتە هۆکارێک بۆ لێکترازانی یەکڕیزیی نێو ماڵی کورد”.

Back to top button