وه‌زاره‌تی دارایی: دابه‌شكردنی مووچه‌ به‌رده‌وامی ده‌بێت.

پاش بڵاوكردنه‌وه‌ی لیستی دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی 4، بڕیاره‌ دابه‌شكردنی مووچه‌ به‌رده‌وامی هه‌بێت و رۆژانی یه‌ك شه‌ممه‌ و دووشه‌ممه‌ مووچه‌ی ئه‌م وه‌زاره‌ت و ده‌ستانه‌ دابه‌شده‌كرێت.”

بە پێ خشتەی مووچه‌ی وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان کە 3ی ئەم مانگە راگەیاندبوو، سبەی یەک شەممە ئەم  وەزارەت و دەستانەی خوارەوە موچە وەردەگرن.”

سبەی یەکشەممە 2018/7/15

1- وەزارەتی شارەوانی
2- وەزارەتی گواستنەوەو گەیاندن
3- وەزارەتی پلاندانان
4- وەزارەتی سامانە سروشتییەکان
5- دیوانی چاودێری دارایی
6- دەستەی مافی مرۆڤ
7- دەستەی ناوچەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێم
8- دەستەی ژینگە
9- دەستەی وەبەرھێنان
10- دەستەی دەسپاکی
11- کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردن و راپرسی
12- دەزگای مین

هاوکات ڕوژی دووشەممە 2018/7/16 کە دەکاتە دوو سبەی ئەم  وەزارەت و دەستانەی موچە وەردەگرن.

1- وەزارەتی ئەوقاف
2- وەزارەتی کشتوکاڵ
3- وەزارەتی پیشەسازی و بازرگانی
4- وەزارەتی رۆشنبیری
5- وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە

Back to top button