نانی گه‌نم بخۆین یاخود نانی جۆ.؟ بزانه كامه‌یان باشتر و به‌سودتره.؟
له باره‌ی خواردنی نان كه دووجۆره نانی گه‌نم و نانی جۆ، توێژینه‌وه‌كان ده‌ریان خستووه نانی بۆر(جۆ) ڕێژه‌یه‌كی باش ڕیشاڵی سروشتی له پێكهاته‌كه‌یدا هه‌یه ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری هه‌یه له‌سه‌ر شێرپه‌نجه‌ی گه‌ده‌و ڕیخۆڵه.”
هه‌روه‌ها نانی بۆر كرداری هه‌رسكردن ئاسان دهكاتو یارمه‌تی مژینی پێكهاته‌كانی خۆراك ده‌دات بۆ جه‌سته، هاوكات نانی جۆ هۆكاره بۆ دابه‌زاندنی كێش به‌هۆی ئه‌وه‌ی زۆربه‌ی كات وا هه‌ست ده‌كه‌یت تێریتو ئاره‌زووی خواردن كه‌م ده‌كات.
ده‌رباره‌ی نانی سپی(گه‌نم)، ئه‌گه‌ر بێت‌و كهپهكهكهی لا نهبرێتو نه‌بێژرێته‌وه، هه‌مان سوودی نانی جۆی هه‌یه، به‌ڵام تا ئێستا نه‌بووه به نه‌ریت له شوێنه گشتییه‌كان له‌پاڵ نانی سپی نانی بۆر(جۆ) به‌كاربهێنرێت به تایبه‌تی له‌و شوێنانه‌ی خواردنی خێرا‌و له‌فه‌ی لێ ده‌فرۆشرێت.