به‌هۆی رووداوێكی هاتوچۆ 4 ئه‌ندامی خێزانێك بوونه‌ قوربانی.

بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی هاتوچۆی پیرەمەگرون له‌ باره‌ی رووداوێكی هاتوچۆوه‌ ڕایدەگەیەنێت.” كه‌ شەوی ڕابردوو ڕوداوێكی هاتوچۆ ڕویداو بەهۆیەوە چوار ئەندامی یەك خێزان بونەته‌ قوربانی.”

بەڕێوبەرایەتی هاتوچۆی پیرەمەگرون لەسەر ڕوداوێكی هاتوچۆ له‌ به‌یاننامه‌یكدا ڕایگەیاندوه‌.” كاتژمێر 9ی شەوی ڕابردوو ڕوداوێكی هاتوچۆ لەسەر ڕێگای نێوان سلێمانی – دوكان ڕویداو بەهۆیەوە دوو هاوڵاتی گیانیان لەدەستدا و دوو هاوڵاتی دیكەش برینداربوون كە هەرچواریان ئەندامانی یەك خێزانن.”

هەروەها بەڕێوبەرایەتی هاتوچۆی پیرەمەگرون له‌ باره‌ی چۆنیه‌تی رووداوه‌كه‌ ئه‌وه‌ی ئاشكرا كردووه‌.” كه‌ ڕوداوەكە بەهۆی تێژڕەوییەوە ڕویداوەو ئۆتۆمبێلەكە وەرگەڕاوە.”

Back to top button