یه‌كێتی هه‌ڕه‌شه‌ی تۆماركردنی سكاڵا له‌سه‌ر تۆمه‌ته‌كانی بزوتنه‌وه‌ی گۆران ده‌كات
بزوتنه‌وه‌ی گۆران ئیواره‌ی 12ی ئایار له پاش كۆتایی هاتنی پرۆسه‌ی ده‌نگدان بۆ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ،یه‌كێتی تۆمه‌تباركرد به ساخته‌كاری له پرۆسه‌كه‌دا و هه‌مان ئیواره هێزێكی یه‌كێتی به‌سه‌رپه‌رشتی جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا هه‌لیكوتایه سه‌ر گرده‌كه‌و ته‌قه‌ی له گۆڕی نه‌وشیروان مسته‌فا كرد ،دواتر دۆخه‌كه ئارام بویه‌وه‌و پرسی ساخته‌كاری له هه‌لبژاردنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق گه‌یشته دادگای باڵای فیدراڵی ،دادگای باڵای فیدراڵی بڕیاریدا كه ئه‌و سندوقانه‌ی تانه‌یان له‌سه‌ر جاریكی تر ههژماربكرینهوه به‌ده‌ستی ودهنگهكانی یه‌كێتی هه‌روه‌كو خۆیه‌تی و هیچ كه‌می نه‌كردووه‌و گۆران پێی وایه یه‌كێتی له سلێمانی یه‌ك له‌سه‌ر سێی ده‌نگه‌كانی ئه‌وانی به ساخته‌كاری دزیووه .
بڵێسە جەبار فەرمان، ئەندامی سەرکردایەتیی یەکێتی نیشتمانی کوردستان ڕایگەیاند: “ئەگەر ساختەکاری لە ھەڵبژاردنەکاندا کرا بێت، کۆمسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنەکان دەتوانێ یەکلایی بکاتەوە، بەڵام بەخشینەوەی تۆمەت لە ھەر لایەنێکەوە بێ، کارێکی باش نییە“.
ئەندامه‌كه‌ی سەرکردایەتیی یەکێتی نیشتمانی کوردستان ڕاشیگه‌یاند:” یەکێتی دەتوانێ سکاڵای یاسایی لەسەر ئەو لایەنانە تۆمار بکات کە تۆمەتی ساختەکردنیان ئاراستە کردوون.
بڵێسه جه‌بار فه‌رمان گوتیشی :” ئەو بەڵگانەی گۆڕان بۆ دادگە بردوویەتی، ئەگەر لەلایەن دادگەوە یەکلا کرایەوە، ئەوا مافی خۆیانە بەڵام: ”ئەگەر یەکلا نەکرایەوە، ئەوا ئەبێ داوای لێبووردنمان لێ بکەن”.