مه‌حمود سه‌نگاوی:هیچ كه‌سێك ناتوانێت ڕێگریم لێ بكات بۆ چوونه ناو قه‌واره‌كه‌ی به‌رهه‌م ساڵح
یه‌كێتی به نیازی ئه‌نجامدانی كۆنگره‌یه‌و ده‌یانه‌وێت له ڕێگه‌ی كۆنگره‌وه مه‌حمود سه‌نگاوی دووربخه‌نه‌وه‌و مه‌حمود سه‌نگاوی ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی ده‌ڵێت : هیچ ههڵیهكم له ناو یه‌كێتی نه‌كردووه‌و بۆ نا هه‌رلایه‌نێكیش بچم ده‌رگا به روومدا كراوه‌یه .
لای خۆیه‌وه مەحمود سەنگاوی، ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانی کوردستان، ڕایگەیاند: “ھیچ ھەڵەیەکم لەناو یەکێتیدا نەکردووە و لە چوارچێوەی سیاسەتی ئەو حزبە لام نەداوە، تاوەکوو خەڵک بتوانێ ڕێگریم لێ بکات“.
سه‌باره‌ت به وازهێنانی له یه‌كێتی و چوونه ناو قه‌واره‌كه‌ی به‌رهه‌م ساڵح ئه‌ندامه‌كه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی گووتی: ”ئەوانەی دەڵێن مەحموود سەنگاوی پەیوەندی بە هاوپەیمانییەکەی بەرھەم ساڵحەوە کردووە، ڕاست ناکەن و ئەسڵ و ئەساسی نییە، بەڵام ھەموو کەسێک لە ژیانی سیاسیی خۆیدا ئازادە“.
گوتیشی: ”کاتێک بەرھەم ساڵح، لەناو ڕیزەکانی یەکێتی چووە دەرەوە، ھیچ کەسێک ڕێگری لێ نەکرد، بۆیە ئەگەر من بمەوێ بڕۆم بۆ ھەر جێگەیەک، ھیچ کەسێک ناتوانێ ڕێگریم لێ بکات“.
له كۆتایشدا سه‌نگاوی ده‌ڵێت : من هێشتا له ڕیزه‌كانی یه‌كێتی دام ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیم .