په‌رله‌مان دوو یاسا په‌سه‌ند ده‌كات و پارتیش سوره له سه‌ر تێپه‌راندنی پرۆژه یاسایی چاكسازی
ئەمڕۆ یه‌كشه‌ممه ١٥ی٧ی٢٠١٨ سەرۆكایەتیی پەرلەمانی كوردستان دوو یاسای دەرچوواند، بەپێی حوكمەكانی ماددەی یەكەمی یاسای ژمارە ٢ی ساڵی ٢٠١٧ی یاسای دابەشكردنی دەسەڵاتەكانی سەرۆكی هەرێم.
یاسای هەڵپەساردنی دامەزراوەی سەرۆكایەتیی هەرێم لە دانیشتنی ژمارە ٦ی رۆژی ١١ی٧ی٢٠١٨ و یاسای كارپێكردن بەیاسای بەرنگاربوونەوەی تیرۆر لە دانیشتنی ژمارە ٢ی رۆژی ١ی٧ی٢٠١٨ رێكارە یاساییەكان و پرۆسەی دەنگدانی پەرلەمانی بۆ ئەنجام دراوە.
سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان بە ئیمزای د.جەعفەر ئێمینكی جێگری سەرۆكی پەرلەمان، هەردوو یاسای ژمارە ١٠ی ساڵی ٢٠١٨ یاسای هەڵپەساردنی دامەزراوەی سەرۆكایەتیی هەرێم و یاسای ژمارە ٧ی ساڵی ٢٠١٨ یاسای كارپێكردن بە یاسای بەره‌نگاربوونەوەی تیرۆر ژمارە ٣ی ساڵی ٢٠٠٦ دەرچوواند.
سه‌رباری كۆمه‌ڵێك پرۆژه‌و یاسا كه ده‌نگدانی له باره‌وه كرا لای خۆیه‌وه نازم هه‌ركی ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان له فراكسیۆنی پارتی گووتی:” لێژنەی یاسایی و دارایی پەرلەمان بۆ وەرگرتنی بووچوونی کۆتایی حکوومەت لەبارەی پرۆژەکە لەگەڵ نوێنەرانی حکوومەت کۆ دەبنەوە بۆ ئەوەی پرۆژەکە بە بوۆچوونی جیاوازەوە نەهێندرێتەوە نا وپەرلەمان و لە کاتی هێناندا پەسەند بکرێت”.
سه‌باره‌ت به تێپه‌راندنی پرۆژه یاسایی چاكسازی نازم هه‌ركی ده‌ڵێت:” لایه‌نه‌كانی دیكه ناتوانن ڕاستەوخۆ ناو بهێنن، بڵام ئێمە وەک فراکسیۆنی پارتی لەسەر تێپەڕاندن و پەسەندکردنی یاساکە سوورین”.