عێراق به‌هۆی خۆپیشاندانه‌وه زیانی سه‌دان ملیۆن دۆلاری پێده‌گات
خۆپیشاندانه‌كانی عێراق سه‌رباری ڕێوشوێنە توندەكانی حكوومەت زیانی سه‌دان ملیۆن دۆلار به ئابوری عێراق ده‌گه‌یه‌نێت ،حكومه‌تی عێراق ترسی له‌په‌ره‌سه‌ندنی خۆپیشاندانه‌كان و گواستنهوهیتی بۆ شار‌و شارۆچكه‌كانی تر هه‌ربۆیه هێزێكی زۆری بڵاو پێكردووه‌و زۆرینه‌ی شه‌قام و گه‌ره‌كه‌كانی 9 پارێزگای خستووته ژێر چاودێری خۆیه‌وه‌و هێڵی ئینته‌رنێتی لێ بڕیوون .
ڕۆژنامەی ئەلعەرەبی ئەلجەدیدی بەریتانی لە ڕاپۆرتێكیدا ده‌ڵێت:” ڕێوشوێنەكانی حكوومەتی بەغدا لەبارەی خۆپێشاندانەكانی شارەكانی ئەم وڵاتەوە، كێشەكانی قووڵتر كردووەتەوە و بووەتە هۆی پێكدادان و كەوتنەوەی چەندین قوربانی لەنێو ڕیزی خۆپێشاندەرانی ئاشتیخوازەوە”.
رۆژنامەكە دەشڵێت:” لە چەند رۆژی رابردوودا كەرتەكانی دارایی و بازرگانی و خزمەتگوزاری لەو شارانەی عێراقدا كە خۆپێشاندانیان تێدا دەكرێ و حكوومەت بەئاگر و ئاسن وەڵامی داونەتەوە، زیانی گەورەیان بەركەوتووە”.
ڕۆژنامه‌ی ئه‌لعه‌ره‌بی ئه‌لجه‌دیدی به‌ریتانی ده‌ڵێت :”عێراق زیانی سه‌دان ملیۆن دۆلاری پێگه‌یشتووه‌و بەلایەنی كەمەوە 80 ڕێگەی سەرەكی بەرەو بەندەرە نەوتی و بازرگانییەكانی بەسرا گیراون. هەروەها دەروازە سنووریەكانی سەفوان لەگەڵ كوێت و شەلامچە لەگەڵ ئێران بەتەواوی داخراون.
ئاماژەی بەوەش داوە كە سەرباری گرتنی دەیان ڕێگەی سەرەكی و راگرتنی دەوامی فەرمی، ئینتەرنێتیش لە نۆ پارێزگای عێراق بڕاوە لەگەڵ تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان، بەپارێزگای بەغدای پایتەختی فیدراڵیشەوە. لە كاتێكدا هاووڵاتیانی ئەم پارێزگایانە داوای ئاو و كارەبا و هەلی كاریان كردبوو، هەریەك لە دۆخی كارەبا و ئاو خراپتر بووە و هەلی كاریش بەتەواوی لەناوچووە.
هه‌فته‌یه‌كه خۆپیشاندانی فرەوان پارێزگای بەسرا و پارێزگاكانی تری ناوەڕاست و باشووری عێراقی گرتووەتەوە، ئەمەش بەهۆی بێ باكییەكانی حكوومەت لە هاووڵاتیان و پێنەدانی وزەی كارەبا و ئاوی خواردنەوە و دابین نەكردنی هەلی كار.