عومه‌ری حاجی عینایه‌ت :ئه‌وانه‌ی گۆڕانیان دروست كرد ناكرێت په‌راوێزبخرێن و راوێژیان پێ نه‌كرێت

بزوتنەوەی گۆڕان لەلایەک دەنگەکانی لە ھەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی عێراق دابەزینی به خۆوه بینیوه‌و له‌لایه‌كی تریش كێشه ناوخۆییه‌كانی بووته په‌تایه‌كی كوشنده‌و بزوتنه‌وه‌كه‌ی ئیفلیج كردووه.
دوای کۆچی دوایی نەوشیروان مستەفا ھیچ کاتێک ھێندەی ئێستا بزووتنەوەی گۆڕان بە بارودۆخێکی ئاڵۆزی ناوخۆیدا تێپەڕنەبووبێت، سه‌ركرده‌كانی گۆران نه‌وشیروان رێبازه‌كه‌یان پێكه‌وه له گرده‌كه ناشت ، هه‌رچه‌نده بانگه‌شه كرا كه ناھێڵدرێت گۆڕان تووشی ئاستەنگ بێت، بەڵام تاڕادەیەک نەتوانرا ئەو بەڵێنە جێبەجێبکرێت و وه‌سێته‌كه‌ی ڕێكخه‌ری كۆچكردووی گۆرانیش حیسابی تورێكی قوراوی لای سه‌ركرده‌كانی گۆران بۆ نه‌كرا .
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی ” خواكوڕك” له ئێستا قادری حاجی عەلی، عوسمانی حاجی مەحمود، شۆڕش حاجی و عەبدوڵای کوێخا موبارەک، لە ڕیزی ناڕازيیەکانن وچونه‌ته ده‌ره‌وه له بزوتنه‌وه‌ی گۆران و ره‌خنه‌یان له شێوازی به‌رێوه‌بردنی كارگێری سیاسی و ئیداری و دارایی هه‌یه چەند ھەوڵێکیش لەلایەن ڕێکخەری گشتی و چەند کەسایەتیەکەوە ھەبووە بۆ گەڕانەوەیان بەڵام رەتیان کردووه‌تەوە.
عومه‌ری حاجی عینایه‌ت ئەندامی پەرلەمانی كوردستان له فراكسیۆنی گۆڕان دەڵێت:” ساڵی 2016 لە رێگەی دەرکردنی کتێبێکەوە بە ناوی “بزووتنەوەی گۆڕان بۆ بەرەو کوێ؟”، نەوشیروان مستەفای لەم بارودۆخەی ئێستا ئاگادارکردووه‌تەوە کە ئەم کێشانە لە سەردەمی ئەویشدا ھەبوون کە ئەگەر بێت و چارەسەرێکی بۆ نەدۆزێتەوە، ئەوەی بەسەر یەکێتی ھات خراپتر بەسەر گۆڕاندا دێت”.
ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌كه‌ی گۆران ده‌شڵێت :” كاك قادری حاجی عەلی و عوسمانی حاجی مەحمود و شۆڕش حاجی هه‌موو ئه‌وانیتریش بزوتنه‌وه‌ی گۆرانیان دروست كردووه‌و ناكرێت ئه‌مانه په‌راوێزبخرێن وه ناكرێت به گوێیان نه‌كرێت و ڕاوێژیان پێ نه‌كرێت ،به‌بێ كۆنگره‌ی سه‌رتاسه‌ری ناكرێت ئه‌مانه وه‌لا بنرێن “.