به ڤیدۆ: دۆخه‌كه تێكچوو عه‌بادی رایكرد
دوای ئه‌وه‌ی له چه‌ند شار‌و شارۆچكه‌یه‌كی خوارو ناوه‌راستی عێراق دژ به خراپی خزمه‌تگوزاریه‌كانی حكومه‌ت خۆپیشاندان ئه‌نجامدرا, له گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی ده‌رده‌كه‌وێت, حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زیرانی ماوه ته‌واوبووی عێراق له‌ده‌ست خۆپیشانده‌ران له هووتێل شیراتۆن له به‌سڕه, هه‌ڵدێت.
وه‌ك له گرته ڤیدیۆییه‌كه ده‌رده‌كه‌وێت، عه‌بادی له‌لایه‌ن پاسه‌وانه‌كانییه‌وه له ده‌رگای هووتێله‌كه ده‌برێته ده‌ره‌وه.
خۆپیشانده‌رانی به‌سڕه، چه‌ند ڕۆژێكه ده‌ستیان به‌خۆپیشاندان كردووه، عه‌بادی به مه‌به‌ستی دانیشتن و گفتوگۆ له‌گه‌ڵ خۆپیشانده‌ران، له برۆكسیل گه‌ڕایه‌وه و ڕاسته‌وخۆ سه‌ردانی به‌سڕه‌ی كرد.
تا دێت خۆپیشاندانه‌كان به‌رفراوانتر ده‌بێت و چه‌ندین شار و شارۆچكه‌ی عێراقی گرتووه‌ته‌وه، حكوومه‌تیش بۆ كپكردنه‌وه و دامراكندنه‌وه‌ی خۆپیشاندانه‌كان، ته‌قه له خۆپیشانده‌ران ده‌كات و به‌و هۆیه‌شه‌وه تائێستا ژماره‌یه‌ك خۆپیشانده‌ر كوژراون و ده‌یانی تر بریندار كراون.