عه‌لی حه‌مه ساڵح. نه‌وه‌ی نوێ به‌دیلی گۆڕان بوو, به‌ڵام شاسوار سوكی كرد
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی له ئێستادا ره‌خنه‌ی زۆر له بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌گیرێت له لایه‌ن ئه‌ندامان و هه‌ڵسوراوانیان ئه‌وا ریزێك ده‌ست له كار كێشانه‌وه له لایه‌ن به‌ر پرسان و ئه‌ندامانی ئه‌و حزبه روویداوه, په‌رله‌مانتارێكی گۆڕانیش ده‌لێت:” نه‌وه‌ی نوێ به‌دیڵی گۆڕان بوو به‌ڵام شاسوار سوكی كرد.
عه‌لی حه‌مه ساڵح په‌رله‌مانتاری بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان به رادیۆیی كۆمه‌ڵی راگه‌یاندووه:” بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان به ده‌ست كۆمه‌لێك كێشه‌ی جه‌وهه‌ری و ئیداری و دارای توند ده‌ناڵێنێت كه دوا رۆژێكی مه‌ترسیدار له بزووتنه‌وه‌كه ده‌خوێندرێته‌وه, چونكه هیچ به‌ر پرسێكی گۆڕان خۆی به خاوه‌نی بزووتنه‌وه‌كه نازانێت بۆیه شان ناداته به‌ر چاره‌سه‌ركردنی”.
ئه‌وپه‌رله‌مانتاره‌ی گۆڕان گوتیشی:” ئێمه ده‌یان جار ره‌خنه‌مان له بزووتنه‌وه‌كه گرتووه, به‌ڵام له دوای كۆچی كاك نه‌وشیروان, خه‌ریكه ده‌رفه‌ت بۆ ره‌خنه‌ش نامێنێته‌وه, چونكه ئه‌گه‌ر ره‌خنه له هه‌ر كێیه‌ك یان هه‌ر ده‌سه‌ڵاتێكی نێو بزووتنه‌وه‌ی بگریت ئه‌وا راسته‌وخۆ تۆمه‌تی پیاوی فلان كه‌ست له نێو بزووتنه‌وه ده‌درێته پاڵ.
عه‌لی حه‌مه ساڵح ده‌شلێت:” نه‌وه‌ی نوێ پێشتر كه ناوی كاك نه‌وشیروان له‌سه‌ر زاری سه‌رۆكی جولانه‌وه‌كه‌و یان ئامۆژگاریه‌كانی كاك نه‌وشیروان ده‌گوترانه‌وه ئێمه پێمان وابوو ئه‌وا ئه‌و جولانه‌وه‌یه ده‌بێته به‌دیلی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان, به‌ڵام به داخه‌وه له لایه‌ن شاسوار عه‌بدولواحید جولانه‌وه‌كه سوككرا به جۆرێك ئێستا نازانێت, چی ده‌كات و به‌رنامه‌ی چیه.