خه‌لكی موسڵ جارێكی دیكه‌ ئاواره‌ ده‌بنه‌وه‌, هۆشداری دەدرێت داعش موسڵ داگیر بكاتەوە

 

له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی خه‌لكی موسڵ تازه‌ ده‌ست ده‌كه‌نه‌وه‌ به‌ ژیانێكی نوێ, بەرپرسێكی كورد لە موسڵ رایدەگەیەنێت، “رەوشی ئەمنی موسڵ خراپەو بەهۆی نەبوونی هەماهەنگی و پلانی هاوبەش لە نێوان سوپای عیراق و گرووپە جیاجیاكانی حەشدی شەعبی، ئاسایش و ئارامی لەو شارەدا كۆنترۆڵ نەكراوە”.
نەسروڵڵا سورچی بەرپرسی مەڵبەندی موسڵی یەكێتی رایگه‌یاندووه‌ “رەوشی ئەمنی موسڵ ناجێگیرەو بەهۆی نەبوونی هەماهەنگی لە نێوان هێزەكانی سوپای عیراق و حەشدی شەعبی، وەك پێویست كۆنترۆڵی شارەكە نەكراوە و هاووڵاتیان جارێكی دیكە بەناچاری ماڵ و حاڵی خۆیان بە جێدەهێڵن و روو لە ناوچەكانی هەرێمی كوردستان دەكەن”.
بەرپرسەكەی یەكێتی لە بەشێكی دیكەی لێدوانەكەیدا گوتوویه‌تی, رەوشی دەوروبەری موسڵ خراپترەو زیاتر لە ژێر كۆنترۆڵی چەكدارانی داعش و شانە نوستوەكانی ئەو رێكخراوەدایە، وتیشی “ئەگەر حكومەتی فیدراڵی دۆخی ئەمنی موسڵ بەهەند وەرنەگرێت و وەك پێویست كۆنترۆڵی نەكات، ئەوا داعش جارێكی دیكە ئەو شارە داگیر دەكاتەوە”.

Back to top button