ئەیاد عەللاوی: عێراق له ترسناكترین دۆخ دایه

دوای ئهوهی خۆپیشاندانهكانی پارێزگاكانی خوارو ناوهڕاستی عێراق, پشێوی و ئالۆزی لێكهوتهوه هاوكات ژمارهیهك خۆپیشاندهر به تهقهی هێزه ئهمنیهكان بریندار بوون و كوژران, بهر پرسێكی باڵای عێراق رایدهگهیهنێت:” عێراق لە ترسناكترین تەنگژەدایه” ههروهها داوای چارهسهركردنی كێشه ههلپهسێردراوهكانی نێوان هەولێر و بەغدا دەكات.
ئەیاد عەللاوی جێگری سەركۆماری عێراق و سەرۆكی لیستی هاوپەیمانی (عێراقیە) رایگەیاند عێراق لەنێو ترسناكترین تەنگژەدایە و تاكەڕێگەچارەش راگەیاندنی حكوومەتێكی كاتی و رزگاری نیشتمانیە. هەروەها داوای چارەسەركردنی كێشە هەڵپەسێردراوەكانی نێوان هەولێر و بەغدا دەكات.
عەللاوی ئێوارەی ئەمڕۆ یەكشەممە لە بەیاننامەیەكدا دووپاتی كردەوە ئەم دۆخە ترسناكەی ئێستە عێراقی تێدایە راستەوخۆ لەدوای هەڵبژاردنەكانی ئەم دواییە هاتەدی، كە لێوانلێوی كێشە بوو و تانەی زۆری لێ درا.
ئەیاد عەللاوی ئاماژەشی بەوە داوە كە بەچاولێكردن لە دۆخی ئەم هەفتەیەی شارەكانی باشووری عێراق، مەترسی گەڕانەوەی تیرۆریش هاتووەتە ئاراوە، سەرباری ئەوەی هیچ چارەیەك بۆ كێشەی هەڵپەسێردراوی نێوان هەولێر و بەغدا نەدۆزراوەتەوە، ئێستە كاتی ئەوەیە چارەسەرێكی راستەقینە بدۆزرێتەوە، ئەویش بریتیە لە پێكهێنانی حكوومەتێكی فریاكەوتنی نیشتمانی، بۆ هێوركردنەوەی دۆخەكە و ئەنجامدانی هەڵبژاردنێكی نوێ و پاك و بێگەرد.
ماوەی هەفتەیەكە زنجیرەیەك خۆپێشاندانی ناڕەزایی شارەكانی باشووری عێراقی گرتووەتەوە و تا ئێستە چەندین هاووڵاتی سیڤیل بەگوللەی هێزە ئەمنیەكان كوژراون، لە نێویشیاندا تەنها ئەمڕۆ شەش هاووڵاتی لە پارێزگا جیاوازەكانی باشووردا بەدەستی هێزە ئەمنیەكان كوژران.