له به‌غدا به هۆی خۆپیشاندان بالیۆزخانه‌كان داخران و دیپلۆماتكاران له هه‌وڵی خۆ ده‌ربازكردندان
![](https://xwakurk.com/wp-content/uploads/2016/10/bapala1-1-1.png)
دوای ئه‌وه‌ی نجیره‌یه‌ك خۆپیشاندان له هه‌فته‌ی رابردو پارێزگاكانی خوارو ناوه‌راستی عێراق به به‌غدایی پایته‌ختیشه‌وه گرته‌وه, گرژی و ئالۆزی له نێوان خۆپیشانده‌ران و هێزه ئه‌منیه‌كان روویاندا تا ئێستا خۆپیشاندانه‌كان به‌رده‌وامن و چه‌ندین خۆپیشانده‌ریش كوژراون.
به پێی زانیاریه‌كانی (خواكوڕك) به هۆی په‌ره‌سه‌ندنی مه‌ترسیه‌كان بۆسه‌ر دامه‌زراوه‌كانی حكومه‌ت و بالیۆزخانه‌كان, له ئێستادا چه‌ند بالیۆزخانه‌یه‌ك له به‌غدا داخراون, دیپلۆماتكاره‌كانیان له هه‌وڵی خۆده‌ربازكردن دان.