ئۆپراسیۆنی هێزی پێشمه‌رگه‌ و هاوپه‌یمانان بۆ سه‌ر مۆڵگه‌گانی داعش ده‌ستیپێكرد.

به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان و هاوپه‌یمانان، ئۆپراسیۆنێكی هاوبه‌شیان دژی چه‌كدارانی داعش له‌ چیای قه‌ره‌چوخ ئه‌نجامدا و فرۆكه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش به‌ سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا به‌ چڕی چیاكه‌ كه‌ ده‌كه‌وێته‌ نزیكی شارۆچكه‌ی مه‌خموور بۆمباباران ده‌كه‌ن.”

به‌پێی زانیارییه‌كان، به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 16ی5ی2018، هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ و هێزه‌ هاوپه‌یمانه‌كان، كێوماڵی چیایی قه‌ره‌چوغ ده‌كه‌ن و له‌ چه‌ند قۆڵێكه‌وه‌ ئۆپراسیۆنه‌كه‌ به‌رده‌وامی هه‌یه‌، به‌ هاوكاری فرۆكه‌كانی هاوپه‌یمانان.

ئه‌وه‌ی شیاوی باسه‌.” له‌ چه‌ند مانگی رابردوو چه‌ندین جار تیرۆریستانی داعش له‌و نێوه‌نده‌ هه‌وڵی كاری تیرۆریستیان داوه‌ به‌ تایبه‌ت دوای هاتنی هێزه‌ عێراقییه‌كان بۆ سنووره‌كه‌، به‌ڵام هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له‌و میحوه‌ره‌ چه‌ندین جار په‌لاماره‌كانی تیرۆریستانی تێكشكاندووه‌ و ئه‌م ئۆپراسیۆنه‌ی ئه‌مڕۆش مه‌به‌ست لێی پاككردنه‌وه‌ی سنوره‌كه‌یه‌ له‌ تیرۆریستانی داعش.”

Back to top button