پارتی و یه‌كێتی له‌سه‌ر ئاستێكی باڵا كۆده‌بنه‌وه.
ئه‌مڕۆ هه‌ردوو مه‌كته‌بی سیاسی و پارتی له‌سه‌ر ئاستێكی باڵا كۆده‌بنه‌وه و بڕیاری پێكه‌وه چوونه به غدا تاوتوێده‌كه‌ن و به‌رنامه‌یه‌كی هاوبه‌ش داده‌ڕێژن.”
بەپێی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ست (خواكوڕك) كه‌وتووه له سه‌رچاوه‌یه‌كی باوه‌ڕپێكراو، بڕیار وایه ئەمڕۆ دووشه‌ممه 16ی7ی2018 ھەردوو مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان و یەكێتی نیشتمانی كوردستان كۆببنەوەو وەك خۆئامادەكردنێك بۆ كابینەی داھاتووی حكومەتی عێراق و دانانی بەرنامەیەكی ھاوبەش بۆ مامەڵەكردنی كورد لەگەڵ عێراق و رەشنووسێكی ھاوبەش دەربارەی داواكارییەكانی كورد لە كابینەی داھاتووی عێراق و گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م لایه‌نه عێراقیه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی پشكی كورد و مافی كورد ده‌سته‌به‌ربكرێت.”
هه‌ر به‌پێی زانیارییه‌كان، بڕیاره له كۆبونه‌وه‌ی نێوان هه‌ردوولا باس له هه‌ڵبژاردنه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بكرێت و بڕیاری پێویستیش له‌و باره‌وه بدرێت كه پارتی سوره له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی و یه‌كێتیش به‌هۆی كێشه نێوخۆییه‌كانی داوای دواخستنی ده‌كات.”