به‌په‌له‌: یوسف محه‌مه‌د جارێكیتریش خۆی تاقی ده‌كاته‌وه‌

خواكوڕك

ده‌نگۆی هاتنی یوسف محمه‌د بۆ شاری هه‌ولێر بڵاوده‌كرێته‌وه‌ به‌مه‌به‌ستی كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان، كادیرێكی پارتی ده‌ڵێت، تاوانباره‌ و به‌هاتنی راسته‌وخۆ ده‌ستبه‌سه‌ر ده‌كرێت.

بەگوێرەی زانیاریەكانی خواكوڕك، چه‌ند لایه‌نێك هانی یوسف محه‌مه‌د سه‌رۆكی له‌كارخراوی په‌رله‌مانیان داوه‌ كه‌ جارێكیتر بگه‌ڕێته‌وه‌ هه‌ولێر و به‌لانی كه‌م ئه‌گه‌ر په‌رله‌مانیشی بۆ كارا نه‌كرێته‌وه‌، بتوانێ خۆپیشاندان و ئاژه‌وه‌كان بگوازێته‌وه‌ ئه‌و شاره‌، ئەمەش هەر لە وتارەكەی دا كە بەبۆنەی ساڵێك پەكخستنی پەرلەمان پێشكەشی كرد و هەرەشەی لەپارتی كرد بەوەی ئەگەر رێگری بكات لە كاراكردنەوەی پەرلەمان ئەوە گەرێكی تری تووند و تیژی دروست دەبێتەوە بەرامبەر پارتی دیموكراتی كوردستان و خەڵك هێرش دەكاتە سەر بارەگاكانیان.

له‌به‌رامبه‌رادا سەرچاوەیەكی ئاگادار و نزیك لەپارتی دیموكراتی كوردستان كه‌نه‌یویست ناوی خۆی ئاشكرا بكات، تایبه‌ت به‌خواكوڕك رایگه‌یاند، جاری پێشتر و ساڵێك به‌ر له‌ئێستا به‌له‌به‌رچاوگرتنی پێگه‌ی په‌رله‌مان و دۆخی هه‌رێمی كوردستان، به‌ڕێزه‌وه‌ یوسف محه‌مه‌د ره‌وانه‌ی سلێمانی كراوه‌ته‌وه‌.

هه‌روه‌ها ئەو سەرچاوەیە دەلێت، ئه‌گه‌ر ئه‌مجاره‌ ناوبراو هه‌وڵی ئه‌وه‌ بدات بگه‌ڕێته‌وه‌ هه‌ولێر، ئه‌وا بێشك قۆڵبه‌ست دەكرێت لەلایان دەزگائەمینەكانەوە، له‌به‌رئه‌وه‌ی یوسف محه‌مه‌د تۆمه‌تباره‌ به‌ نانه‌وه‌ی ئاژاوه‌ و هه‌وڵدان بۆ تێكدانی دۆخی كوردستان و به‌كارهێنانی دامه‌زراوه‌ی نیشتمانی به‌مه‌به‌ستی ئاراسته‌ی ده‌ره‌كی شاراوه‌.

Back to top button