مباپی یانه‌ی ریال مه‌درید و هانده‌رانی بێده‌نگ كرد.

مباپی یاریزانی لاوی هه‌ڵبژارده‌ی فه‌ڕه‌نسا و یانه‌ی پاریس سانجێرمانی فه‌ڕڕه‌نسی له‌ باره‌ی په‌یوه‌ندیكردنی به‌ یانه‌ی ریالمه‌دریدی ئیسپانیه‌وه‌ گوتی.” من لێره‌ دڵخۆشم ناڕۆم.”

لە لێدوانێکیدا بۆ میدیاکان دوای ئەوەی توانی هەڵبژاردەکەی بکاتە پاڵەوانی مۆندیالی 2018 و گۆڵێک تۆمار بکات، مباپی وەڵامی پرسیاری رۆژنامەنوسانی دایەوە لەسەر پەیوەندیکردنی بە یانەی ریاڵ مەدریدەوەو هەموو هاندەرانی یانە شاهانەییەکەی بێدەنگکرد.

مباپی گوتی” من خۆشحاڵم لەیانەی پاریس سانجێرمان و گر‌ێبەستی چەند ساڵێكم هەیە لەگەڵ ئەم یانەیە، ئەمە خۆشحاڵترین ساتەکانی ژیانمە لە ئێستادا.
وتیشی لە وەرزی داهاتوو بە رێژەی لە %١٠٠ لە یانەی پاریس سانجێرمان یاری دەکەم و دەمێنمەوە.

Back to top button