رۆژی چوونی حاجیانی عێراق بۆ ماڵی خوا دیاریكرا.
گووتەبێژی فەرمی دەستەی حەج و عومرەی حكومەتی عێراق له بارهی چوونی حاجیانی عێراق ڕایدەگەیەنێت: ڕۆژی دووشەممەی داهاتوو ڕۆیشتنی یەكەم كاروانی حەجی حاجیانی عێراق بۆ سعودیە ئەنجام دەدرێت.”
لهو بارهوه (حەسەن فەهد كەنانی) گووتەبێژی فەرمی دەستەی حەج و عومرەی حكومەتی عێراق لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاندوه.”كه بڕیارە ڕۆژی دووشەممەی داهاتوو 23ی7ی2018 یەكەم كاروانی حەجی حاجیانی عێراق لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی بەغداوە بۆ فڕۆكەخانەی ئەمیر محمد بن عبدالعزیز لە مەدینە بەڕێبكەوێت.
گووتەبێژی فەرمی دەستەی حەج و عومرەی حكومەتی عێراق ئهوهشی ئاشكرا كردووه.” كه بۆ ئەمساڵی حەجی حاجیانی عێراق، پێنج فڕۆكەخانە دیاری كراوە حاجیان دەتوانن گەشتی لێوەبكەن وەك فڕۆكەخانەكانی (بەغداد، نەجەف، بەسرە، هەولێر، سلێمانی).
كەنانی ئەوەشی خستۆتهڕوو.” كه بەرواری دەست پێكردنی یەكەم كاروانی حەج لەڕێگای وشكانیەوە لە ڕۆژی 27ی تەمموزی 2018 ئەنجام دەدرێت كە 350 كاروانە.
گووتەبێژی فەرمی دەستەی حەج و عومرەی حكومەتی عێراق ئاماژەی بەوەشكرد: پێویستە لەبەرواری 9/8/2018 سەرجەم حاجیانی عێراق گەشتیان كردبێت.