ئهمڕۆ رۆناڵدۆ پێشكهشی راگهیاندنهكان و ههوادارانی یانهی یۆڤانتۆس دهكرێت.

بریارە ئەمرۆ دووشهممه كریستیانۆ رۆناڵدۆی پورتوگالی و ئەستێرەی نوێی یانەی یوڤینتۆسی ئیتاڵی پێشكەشی هاندەران و راگەیاندنەكان بكرێت”.
رۆژنامەی لاگازێتا دیلۆ سپۆرتی ئیتاڵی لهو بارهوه رایگهیاندوه.” كه بریارە دوای نیوەرۆی ئەمرۆ رۆناڵدۆ بگاتە یاریگای یوڤینتۆس ئەرێنا و بەشێوەیەكی فەرمی یاریزانەكە رێكارە یاساییەكان تەواوبكات”.
سەرچاوەكە دەڵێت : ” رۆناڵدۆ دوێنێ گەیشتە شاری تۆرینۆ ، بریاریشە ئەمرۆ بۆندەكەی واژۆ بكات و پێشكەشی راگەیاندنەكان بكرێت ، دواتر سەردانی یاریگا بكات و پێشكەشی هاندەران بكرێت”.
رۆناڵدۆ بە بری (120) ملیۆن یۆرۆ لەریزەكانی ریال مەدریدەوە پەیوەندی بە یانەی یوڤینتۆسی ئیتاڵی كرد ، موچەی ساڵانەیشی دەگاتە (30) ملیۆن یۆرۆ”.