پارتی و یه‌كێتی ئاماده‌سازی بۆ به‌شداری له حكومه‌تی نوێی عێراقدا ده‌كه‌ن
كۆبوونه‌وه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان بۆ ئاماده‌كردنی به‌رنامه‌یه‌كی هاوبه‌ش بۆ چوونه به‌غدا و به‌شداریكردن له حكوومه‌تی نوێ به‌رده‌وامه و چاوه‌روان ده‌كرێت دوای ته‌واوبوونی كۆبوونه‌وه‌كه ناوه‌ڕۆكه‌كه‌ی بۆ میدیاكان ئاشكرا بكرێت.
ئەمڕۆ دووشەممە ١٦ی٧ی٢٠١٨ مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لە شاری هەولێر کۆ دەبنەوە و پرسی پێکهێنانی وەفدی هاوبەش بۆ دانوستان لەگەڵ بەغدا تاتوێ دەکەن.
بڵند ئیسماعیل، بەرپرسی لقی ١٦ی پارتی ڕایگەیاند: “کۆبوونەوەی ئەمڕۆش هەر لە درێژەی پەرەپیدان بە کۆبوونەوەکانی پێشترە، بۆ ئەوەی بە وەفدێکی هاوبەشەوە سەردانی بەغدا بکەن و پێکەوە بەرنامە و پلانێکی هاوبەش پێشکەش بکەن”.
به‌رپرسی لقی ١٦ی پارتی ڕاشیگه‌یاند: “لە کۆبوونەوەکەدا پرسی داواکارییەکانی کورد لەگەڵ بەغدا بۆ پێکهێنانی حکوومەتی ناوێ تاوتوێ دەکرێن کە ئەو بابەتە گرنگانەن کە پەیوەندییان بە مافە ڕەواکانی کوردەوە هەیە کە بریتین لە پرسی پێشمەرگە، مادەی ١٤٠، پرسەکانی بوودجە، هاوسەنگی و هاوبەشی و بەشداری لە حکوومەتی نوێی عێراق”.
پاش هەڵبژاردنی پێشووی پەرلەمانی عێراق، بەمەبەستی بەشداری لە حکوومەتی نوێی عێراق و تاوتوێی پێکهاتەی ئەو حکوومەتە پارتی و یەکێتی یەکەم جار بە وەفدێکی هاوبەش سەردانی بەغدایان کرد و هەتا ئێستا چەند جارێکیش لە ئاستی مەکتەبی سیاسی‌دا کۆبوونەوەتەوە و پێکەوە پرۆژەی هاوبەش بۆ بەشداری لە حکوومەتی نوێی عێراقیان تاوتوێ کردووە.