عوسمانی حاجی مه‌حمود ده‌ستی له‌ بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان كێشایه‌وه‌

وازهێنانی یەک لە دوای یەکی بەرپرسانی نێو گۆڕان پاش ئەوە دێت کە دەرکەوت لەلایەن یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانەوە، مانگانە بڕی ٢٥٠ هەزار دۆلار بە نهێنی بە گۆڕان دەدرێت و کوڕەکانی نەوشیروان مستەفا و چەند کەسێکی دیکە لە پێناو پاراستنی بەرژەوەندییە تایبەتەکانیان، خۆیان لە بنەماڵەی تاڵەبانی نزیک کردووەتەوە.

به‌ پێی زانیارییه‌كانی ” خواكوڕك” عوسمانی حاجی مەحموود، ئەندامی خانەی ڕاپەڕاندنی بزووتنەوەی گۆڕان و یەکێک لە دامەزرێنەرانی بزووتنەوەی گۆڕان ده‌ستی له‌ كاری ڕێكخراوه‌ی گۆران كێشاوه‌ته‌وه‌ “.

هۆكاری ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی (عوسمانی حاجی مه‌حمود) ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ تێبینی لەسەر ڕێکخستنی مه‌كۆكانی گۆڕان، به‌شێكی تری كێشه‌كه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ موڵک و ماڵی گۆڕان خراوەتە سەر ناوی کوڕەکانی نەوشیروان مستەفا، گۆڕینی ئاراسته‌ی گۆران و نزیكبونه‌وه‌ له‌ ئه‌ندازیاری خیانه‌تكاری ١٦ی ئۆكتۆبه‌ر و وه‌رگرتنی ٢٥٠ هه‌زار دۆلار مانگانه‌ به‌شێكن له‌و كێشانه‌ی كه‌ له‌ ئێستا و له‌ ڕابردوو به‌رپرسانی نێو گۆران به‌هۆیه‌وه‌ ده‌ست له‌ كارده‌كێشنه‌وه‌.

Back to top button