سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى ئه‌وروپى وه‌ڵامی تره‌مپ ئه‌داته‌وه‌

دوێنێ دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، له‌ گفتوگۆیه‌كدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی (CBS News) رايگه‌ياند: “پێموایه‌ دوژمنانمان زۆره‌، یه‌كێتی ئه‌وروپا دوژمنه‌، بزانه‌ له‌ بواری بازرگانیدا چی پێكردووین، له‌وانه‌یه‌ بیرت بۆ یه‌كێتی ئه‌وروپا نه‌چێت، به‌ڵام دوژمنن، رووسیاش له‌ هه‌ندێك گۆشه‌وه‌ دوژمنه‌، چین دوژمنی ئابوورییمانه‌، بێگومان ئه‌وانه‌ دوژمنی ئه‌مه‌ریكان”.

 

شایه‌نی ئاماژه‌ پێدانه‌  تره‌مپ پێش ئه‌وه‌ی به‌ره‌و هێلسینكی پایته‌ختی فینله‌ندا بۆ دیداری ڤلادیمێر پوتین، سه‌رۆكی رووسیا بكه‌وێته‌ رێ چاوپێكه‌وتنه‌ ته‌له‌فزیۆنیه‌كه‌ی ئه‌نجام دابوو.

لای خۆیه‌وه‌ سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى ئه‌وروپى دۆناڵد توسك له‌ هه‌ژمارى خۆى له‌ تۆڕى كۆمه‌ڵايه‌تى تويته‌رنووسيويه‌تى و رايگه‌ياند:”ئه‌مه‌ريكا و يه‌كێتى ئه‌وروپا باشترين دۆستى يه‌كترن، ئه‌وانه‌ى ده‌ڵێن نه‌يارن، ئه‌وا هه‌واڵى درۆ بڵاوده‌كه‌نه‌وه‌”.

 

Back to top button