سێرگی لاڤرۆڤ: ئێمه پشتیوانی سوریاین بۆ ئه‌وه‌ی به ده‌ردی عێراق و لیبیا نه‌چێت
وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى رووسيا، سێرگى لاڤرۆڤ له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵى (RT)ى رايگه‌ياند، “رووسيا پاساو بۆ كرده‌وه‌ى ديكتاتۆره‌كان ناهێنێته‌وه، به‌ڵام پشتيوانى له به‌شار ئه‌سه‌د ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ى سوورياش به ده‌ردى عێراق و ليبيا نه‌چێت”.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕوسیا ڕاشیگه‌یاند:” با رابردووى ئه‌و ناوچه‌يه بير خۆمان بخه‌ينه‌وه. سه‌دام حوسێن ديكتاتۆر بوو، موعه‌ممه‌ر قه‌زافى ديكتاتۆر بوو، به‌ڵام با به‌راوردى نێوان مه‌ينه‌تييه‌كانى گه‌لى عێراق و ليبيا له نێوان هه‌ردوو سه‌رده‌مدا بكه‌ين، به تايبه‌تى دواى ئه‌وه‌ى ئه‌مه‌ريكا و ناتۆ هه‌موو رێسايهكى نێودهوڵهتييان پێشێلكرد و ده‌ستتێوه‌ردانى سه‌ربازيان ئه‌نجامدا، راده‌ى كوژران و برينداربوون و ئاواره‌بوونى خه‌ڵك و راكردنى له نيشتيمانه‌كه‌ى زۆر زۆر زياتره له‌وانه‌ى له سه‌رده‌مى ئه‌و دوو رژێمه زيانيان به‌ركه‌وتووه”.
سێرگی لاڤرۆڤ گووتی: “ئه‌وانه‌ى عێراق و ليبيايان وێران كرد، ئه‌مڕۆ له هه‌وڵدان بۆ ئه‌وه‌ى كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى به‌شدارى له به‌رپرسيارێتيان بكات سه‌باره‌ت به چاره‌سه‌رى كێشه‌ى په‌نابه‌ران، هێشتا هيچ ئهنجامێكيان ده‌ست نه‌كه‌وتووه، بڕياريانداوه هه‌مان سيناريۆ له سووريا دووباره بكه‌نه‌وه”.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕوسیا گوتیشى: “پێويسته واقيعيانه بير بكه‌ينه‌وه به تايبه‌تى له بوارى ئاسايشى جيهان و وڵاته‌كانمان به‌رپرسانه رفتار بكه‌ين”.