كۆبونه‌وه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی و یه‌كێتی كۆتایی هات

کۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسی پارتی و یەکێتی کۆتاییهات، دوای تەواوبوونی کۆبوونەوەکە، مەحمود محەمەد، گوته‌بێژی پارتی دیموكراتی كوردستان و سەعدی ئەحمەد پیرە گوتەبێژی یەکێتی نیشتمانی كوردستان، ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەیان روونکردەوە و وەڵامی چەند پرسیارێكی رۆژنامەنووسانیان دایەوە.
مەحمود محەمەد، گوته‌بێژی پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌ڵێت:” دەرگایان واڵادەبێت بۆ هەموو لایەنە کوردستانییەکان و “پڕۆژە نیشتیمانییەکەشیان لەبارەی ژیانی خەڵک و سیاسەت و پرسە نەتەوەیەکان دەبێت لەگەڵ بەغدا”.
سه‌باره‌ت به ئەجێندای پارتی و یەکێتی بۆ حکوومەت داهاتووی عێراق، مەحموود محەمەد گووتی: “ئێمە دەبێت یەک شاند بین و یەک پەیاممان هەبێت. دەبێت لە دیاریکردنی سەرۆک وەزیرانی داهاتوو پرسمان پێبکرێت و کارنامەی حکوومەتیش، لایەنه سیاسییەکان دیاری بکەن نەک ئەو کەسەی دەبێتە سەرۆک وەزیران”.
سه‌باره‌ت به په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان پارتی و یه‌كێتی گوته‌بیژی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگەیاند: ” پەیوەندی پارتی و یەکێتی لە ئاستێکی باشدایه. ئێمە باسی رێککەوتنی هەردوولا و رێکخستنەوەی ئەو رێککەوتنەمان کردووە. کە رەنگە کەم و کورتی تێکەوتبێت. هیوادارین لە داهاتوو پەیوەندییەکانمان زۆر باشتر ببێت”.
لای خۆیه‌وه سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره گوته‌بێژی یه‌كێتی سه‌باره‌ت به كۆبونه‌وه‌كه‌ی پارتی و یه‌كێتی ڕایگه‌یاند:” کۆبوونەوەکان هەفتانە دەبێت و ئامانج لێی دروستکردنی پرۆژەیەکی هاوبەشی نیشتیمانییە، دەرگاشمان واڵایە بۆ هەر لایەنێکی دیکە کە بیەوێت بێته ناو هاوپەیمانێتییەکە”.
سه‌باره‌ت به نزیكبونه‌وه له‌گه‌ڵ لایه‌نه عێراقییه‌كان گوته‌بیژه‌كه‌ی یه‌كێتی گووتی :” ئێمە ڤیتۆمان لەسەر هیچ کەس و پۆستیک نییە، ئەو کەسە لە ئێمە نزیکە کە مافەڕەواکانمان بەدیدێنێت”.
سه‌باره‌ت به خۆپیشاندانه‌كانی باشور‌و ناوه‌ڕاستی عێراق سه‌عدی پیره ڕایگه‌یاند:” ئێمە لەگەڵ داوای رەوای خەڵکین بۆ باشترکردنی خزمەتگوزاری و ژیان، بەڵام دژی هەڵکووتانە سەردامودەزگا حکوومی و حزبییەکانین”.
له كۆتاییدا هەردوو وتەبێژه‌كه‌ی پارتی و یه‌كێتی کۆکبوون لەسەر ئەوەی کە لەوادەی خۆیدا له 30ی ئه‌یلولی ئه‌مساڵ هەڵبژاردنەکە ئەنجام بدرێت.