له‌ مه‌راسیمێكدا عارف ته‌یفور وه‌ك سەرۆکی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی پارتی لە سلێمانی ده‌ستبه‌كاربوو

ئه‌مرۆ دووشه‌ممه‌ 16 ته‌مموزی 2018 له‌ مەڕاسیمێكی تایبه‌تدا، به‌ ئاماده‌بوونی جه‌عفه‌ر ئیمێنکی، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان، عارف تەیفوور لە پۆستی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تیی پارتی له‌ سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه‌ دەستبەکار بوو.

ده‌ستپێكی مه‌راسیمه‌كه‌ جه‌عفه‌ر ئیمنیكی ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕایگه‌یاند: “به‌ ئیمزای جه‌نابی سه‌رۆكی بارزانی، به‌ڕێز كاك عارف ته‌یفوور كراوه‌ته‌ سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تیی سلێمانی – هه‌ڵه‌بجه‌”.

عارف ته‌یفوور لە مەڕاسیمەکەدا، کە وەک سه‌رۆكی نوێی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تیی پارتی لە سلێمانی- هه‌ڵه‌بجه‌ دەستبەکار بوو، له‌ وته‌یه‌كیدا گوتی: “هه‌ڤاڵانی خۆشه‌ویست داواتان لێ ده‌كه‌م هه‌موان كار بكه‌ین بۆ به‌ره‌وپێشبردنی پارتی.”

عارف ته‌یفوور گوتیشی: “سوپاسی جه‌نابی سه‌رۆك بارزانی ده‌كه‌م كه‌ هه‌میشه‌ پشتیوانمان بووه‌. داوا ده‌كه‌م ئه‌و پشتیوانییه‌ی سه‌رۆك و مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی بکەینە سه‌رخستنی زیاتری پارتیمان. سوپاس بۆ كاك شێخ ئه‌دهه‌م كه‌ توانیوییه‌تی ده‌ورێكی باشی هه‌بێت له‌ سلێمانی سه‌ربا‌ری ئه‌و هه‌مو زه‌خته‌ی به ‌سه‌ر پارتییه‌كانەوە بووه‌ له ‌لایه‌ن ئه‌و كه‌سانه‌وە کە لێره‌ ده‌سه‌ڵاتدار بوون، خۆپێشاندان دژی پارتیمان كراوه‌، هه‌وڵیش ده‌ده‌ین پارتی بگه‌یه‌نینه‌ ئه‌و ئاسته‌ی كه‌ مه‌به‌ستمانه‌”.

Back to top button