به‌رپرسێكی باڵای عێراق ده‌ستی لهكاركێشاندهوه و چووه ناو خۆپێشاندانه‌كان
به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كان، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی كۆمسیارانی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق (معه‌ن عه‌بد حه‌نتووش) چووه رێزی خۆپێشاندانه‌كان و ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی خۆی راگه‌یاند، هه‌روه‌ها راشی گه‌یاند كه داخوازی خۆپێشانده‌ره‌كان ره‌وایه، بۆیه داوایی خۆپێشاندانه‌كه‌ی ده‌خاته به‌رده‌م خۆپێشانده‌ره‌كان”.
له راگه‌یاندراوێكدا معه‌ن عه‌بد حه‌نتووش، رایگه‌یاندووه” پشتیوانی ته‌واوی خۆپێشانده‌ره‌كان ده‌كات له باشوور و ناوه‌راستی عێراق ده‌لێت داخوازی خۆپیشانده‌ره‌كان ره‌وایه، هه‌روه‌ها له راگه‌یاندراوه‌كه‌دا رایگه‌یاندووه” پشتیوانی ته‌واوى خۆم بۆ مافه ڕه‌واكانى خۆپیشانده‌ران ڕاده‌گه‌یه‌نم و بڕیارى ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه‌م له پۆسته‌كه‌م، ده‌خه‌مه به‌رده‌ست خۆپیشانده‌ران”.
له‌ته‌واوی شاره شیعه‌كان هه‌فته‌یه‌كه خۆپێشاندان له‌زۆربه‌ی شار و شارۆچكه‌كانی عێراق ده‌ستی پێكردووه، داواى خزمهتگزارى و ئاو و كاره‌با و هه‌لى كار و نه‌هێشتنى گه‌نده‌ڵى ده‌كه‌ن، له‌به‌رامبه‌ردا حكوومه‌ته‌كه‌ى عه‌بادی به گولـله و توندتویژی وه‌ڵامیان ده‌داته‌وه و بو هۆیه‌شه‌وه، تا ئێستا لانی كه‌م 11 خۆپیشانده‌ر كوژراون و سه‌دانى دیكه بریندار كراون.