خواكوڕك ناوی ئه‌ندامانی لیژنه‌كه‌ی گۆران بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان ئاشكرا ده‌كات
دۆخی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ئاڵۆزه به‌تایبه‌ت دوای ئه‌وه‌ی ئاشكرا بوو كه كوڕه‌كانی نه‌وشیروان مسته‌فا مانگانه ٢٥٠هه‌زار دۆلار له باڵی خیانه‌تكاری ١٦ی ئۆكتۆبه‌ر وه‌رده‌گرن ، جموجۆڵه‌ی كوڕه‌كانی نه‌وشیروان هۆكاری سه‌ره‌كییه بۆ توڕه بوونی زۆربه‌ی سه‌ركرده‌كانی گۆڕان وەرگرتنی بڕی ٢٥٠ هەزار دۆلاری مانگانە بە نهێنی لە یەکێتی، هەروەها تاپۆرکردنی سەرجەم موڵک و ماڵەکانی گۆڕان بەسەر کوڕەکانی نەوشیروان مستەفا، جگە لە پەیوەندییە تایبەتەکەی کوڕەکانی نەوشیروان مستەفا لەگەڵ بنەماڵەی تاڵەبانی، لە پێناو پاراستنی بەرژەوەندییە داراییەکانیان لە سلێمانی، کێشەی لەنێو بزووتنەوەی گۆڕاندا درووست کردووە و بەشێک لە بەرپرسانی بزووتنەوەکە بە ئاشکرا نیگەرانی خۆیان ده‌رده‌بڕن .
سه‌رباری كێشه ناوخۆییه‌كان و بێ متمانه‌ی هه‌ڵسوڕاوو لایه‌نگرانیان بزوتنەوەی گۆڕان ئامادەكاری دەكات بۆ هەڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان و بۆ ئەم مەبەستەش لیژنەیەكی پێكهاتووە لەم كەسانەی خوارەوە:
مستەفای سەید قادر، سەرپەرشتیاری لیژنە.
زمناكۆ جەلال، نوێنەری ژوری هەڵبژاردن.
هێمن محەمەد، باژێروانی هەلێر.
دڵخوازقادر، نوێنەری جڤاتی گشتی.
خاتو تانیا نوێنەری ژنانی بزوتنەوەی گۆڕان.
ئاسۆ رەحیم، نوێنەری ژوری پەیجوری.
ئیسماعیل نامیق، نوێنەری ژوری یاسایی.
ئاواتی شێخ جەناب، نوێنەری ژوری دارایی.
دانا عەبولكەریم،نوێنەری ژوری پارلەمان و حكومەت.
د. ئاكۆ حەمەكەریم،نوێنەری نوێنەری میدیا.
وابڕیارە رۆژی 30ی9ی2018، هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان ئەنجام بدرێت و لە ئێستاشەوە حزبەكان سەرقاڵی خۆئامادەكردنن.