تا ئێستا سووده‌كانی گێزه‌رت زانیوه‌

‌خواكوڕك

گێزەر یەكێكە لەو خۆراكانەی رێژەیەكی بەرزی ریشاڵ لەخۆ دەگرێت، ریشاڵ لەگەڵ ئەوەی كە قەبارەی هەیە، ئاویش هەڵدەمژێت، واتە قەبارەیەكی گەورە لەناو گەدەدا داگیر دەكات، بەمەشەوە هەستی تێربوون زووتر پەیدا دەكات.

گێزەر جگە لە ریشاڵ، چەندان مادەی گرنگی تێدایە، بۆ نموونە ئەلفا كارۆتین كە مادەیەكی دژەئۆكسانی سروشتیی بەهێزە، مرۆڤ دەپارێزێت لە تووشبوون بە شێرپەنجەی سییەكان.

رەنگە نارنجییەكەی گێزەریش دەگەڕێتەوە بۆ مادەی بیتا كارۆتین كە لە لەشدا دەگۆڕێت بۆ ڤیتامین A و بۆ تەندروستی چاوەكان یەكجار گرنگە بەتایبەتی بۆ بینین لە رووناكی كەم و بینین لە تاریكیدا، ئەمە سەرەڕای ئەوەی كە ماددەیەكی دژەئۆكسانیشە.

جگە لەوانەی سەرەوە، رۆژانە خواردنی گێزەرێكی بچووك لەگەڵ سەوزە و میوەكانی تردا ئەم ئامانجە دەپێكێت:
– رێگەیەكی سروشتییە بۆ پاراستنی جوانی و نەرمیی پێست.
– كرداری هاوسەنگكردنی ترشێتی و تفتێتی لە پێستدا رێك دەخات.
– پێست دەپارێزێت لە زیپكە و گۆڕانەكانی پەیوەست بە تەمەن.

Back to top button