” مامۆستایان دوو مووچه‌ وه‌رده‌گرن”

 

دوای ئه‌وه‌ی نه‌بوونی ناوی مامۆستایان له‌ لیستی وه‌رگرتنی موچه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی, ناره‌زایه‌تی مامۆستایانی به‌دوای خۆیدا هێنا, به‌ر پرسێكی یه‌كێتی مامۆستایان ده‌لێت:” به‌ بڕیاری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران موچه‌ی مامۆستایان دێته‌ دوای وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌”.

ئه‌حمه‌د گه‌رمیانی جێگری سه‌رۆكی یه‌كێتی مامۆستایانی كوردستان، دوای كۆبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ وه‌زیری دارایی، رێباز حه‌ملان, رایگه‌یاند، به‌ گوێره‌ی بریاری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران مووچه‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ دێته‌ دوای وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ و به‌وه‌ش له‌ماوه‌ی 20 رۆژی داهاتوودا، مامۆستایان دوو مووچه‌ وه‌رده‌گرن.

ئه‌و بڕیاره‌ی حكومه‌تی هه‌رێم دوای ئه‌وه‌ها كه‌ له‌ كاتی راگه‌یاندنی دوا لیستی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی دام و ده‌زگاكانی هه‌رێمی كوردستاندا، رۆژی دابه‌شكردنی مووچه‌ی مامۆستایان دیاری نه‌كرا و ئه‌وه‌ش بووه‌ هۆی نیگه‌رانی و ناڕه‌زایه‌تی لای مامۆستایان.

Back to top button