بهرپرسێكی كورد لهكهركووك.. ژمارەیەكی زۆر لە چەکدارانی داعش بە ئازادی دەسووڕێنەوە
دوای ئهوهی به هۆی خیانهتی 16ـی ئۆكتۆبهری 2017 كهركووك له لایهن حهشدی شهعبی و سوپای پاسداران داگیركرا, ئێستا شارهكه لهگهڵ ئهوهی به عورفی سهربازی بهرێوه دهبرێت, بهڵام بۆشاییی گهورهی ئهمنی تێدایه, ئەندامێكی ئەنجومەنی پارێزگای كەركووك ڕای دەگەیەنێت، ژمارەیەكی زۆر لە سەرانی داعش لە سنووری كەركووك بە ئازادی دەسووڕێنەوە.
جوان حەسەن، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای كەركووك، ڕاگەیاند: “لەو كەسانە زۆرن لەناو تیرۆریستانی داعش كە برایان بەرپرسی باڵا بووە، بەڵام ئێستا زۆر بە ئاسانی بەناو شاری كەركووكدا دەسووڕێنەوە، لەبەر ئەوەی هیچ دەزگایەكی ئەمنیی خەمخۆر لە دۆخی ئەمنیی كەركووك نییە دەستگیریان بكات و ژمارەیەكی زۆر لە سەرانی داعش لە سنووری كەركووك بە ئازادی دەسووڕێنەوە و هەر ئەوانەشن كە زیاتر دەبنە هۆی تێکدانی دۆخی ئەمنیی پارێزگاكە”.
گوتیشی: “ژمارەیەكی زۆری تر لەو چەكدارانەی داعش كە پێشتر لە حەویجە و شارەدێیەكانی دەوروبەری بوون و پاشان ئەو ناوچانە كە لەلایەن هێزە عێراقییەكانەوە ئازاد كران، نەمانبینی و نەمانبیست كە حكوومەتی عێراق ڕای بگەیەنێت ئەوەندەیان لە سەرانی تیرۆریستان دەستگیر كردووە، یا خود كوشتووە، هەڵبەتە ئەمەش ئەوەمان بۆ دەردەخات كە ڕاستە پێشتر هێزە عێراقییەكان چوونە ناو ئەو ناوچانەی كە داعشی لێ بووە و ئازادیان كردووە، بەڵام ئێستا سەرانی داعش كە تاوانیان كردووە بە ئازادی دەسووڕێنەوە”.