جۆن مەککەین: هیچ سه‌رۆكێكی ئه‌مریكا هێنده‌ی تره‌مپ له‌به‌رده‌م روسیا زه‌لیل نه‌بووه‌

 

دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مڕ له‌ پایته‌ختی فینلند, لوتكه‌ی نێوان هه‌ردوو سه‌رۆكی زلهێ.ی دونیا دۆناڵد تره‌مپ و ڤلادیمێر پوتن به‌ڕێوه‌چوو,جۆن مەککەین، هێرشی تووندی کردە سەر ترەمپ لەبەرامبەر ئەو کۆبوونەوەیەی لە هێلسنکی لەگەڵ ڤلادمیر پووتین ئەنجامیدا.

جۆن مەککەین، سەربازی خانەنشینکراوی شەڕی ڤێتنام و سەرۆکی لیژنەی هێزە چەکدارەکانە لە ئەنجوومەنی پیرانی ئەمریکا کە لە هەمان پارتی کۆماریی دۆناڵد ترەمپە رایگەیاند، ئەو کۆنفرانسە رۆژنامەڤانییەی ترەمپ کە لە هێلسنکی ئەنجامیدا، یەکێکە لە قێزەونترین کردەوەکان لە بیرەوەری سەرۆکایەتیی ئەمریکادا.

مەککەین دەڵێت، بژاردە خەیاڵاوییەکەی ترەمپ کە وادەزانێت پەیوەندیێکی گەرمی لەگەڵ رژێمی رووسیا هەیە، رۆڵی رووسیا و دەستدرێژییەکانی وڵاتەکە لە دژی سەروەری خاکی وڵاتان و خوێنڕشتنی خەڵکی سووریا لەلایەن وڵاتەکە و پێشێلکردنی رێککەوتننامە نێودەوڵەتییەکان و هێرشی وڵاتەکە بۆ سەر دامەزراوە دیموکراتییەکان لە سەرانسەری جیهان لەبەرچاونەگرت.

مەککەین دەڵێت، لووتکەکەی هێلسنکی هەڵەیەکی تراژیدی بوو، هیچ سەرۆکێک پێشتر لەبەردەم تاکڕەوێک خۆی وا بە زەلیلی نەبینیوەتەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە 16-7-2018، لە شاری هێلسنکی لە فینلاند، لووتکەیەکی مێژوویی لەنێوان دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا و ڤلادمیر پووتین، سەرۆکی رووسیا بەڕێوەچوو.

لووتکەی نێوان سەرۆکی هەردوو وڵاتە زلهێزەکە زیاتر لە دوو کاژێری خایاند و، پرسی سووریا، ئێران، ئۆکراینا و چەند پرسێکی دیکە تاوتێکران.

پووتین و ترەمپ رێککەوتن لەسەر بەردەوامبوون لە بەرەنگاربوونەوەی گرووپە چەکدارەکان. سەرۆکی ئەمریکا دووپاتیکردەوە لەماوەی رابردوودا هاوکاری هەواڵگری رووسیایان کردووە و هێرشی تیرۆرستییان لە سان پترسبۆرگ شکستپێهێناوە.

Back to top button