یەپەگە دوا شه‌رڤانمان له منبج کشایه‌وه, تورکیاش ڕەتیدهكاتهوه
دوای ئه‌وه‌ی توركیا هه‌ڕه‌شه‌ی كشانه‌وه‌ی له یه‌په‌گه كرد كه له مونبج بكشێته‌وه, ئه‌مڕۆ ئەنجومەنی سەربازیی منبج ڕایگەیاند، کۆتا دەستەی ڕاوێژکارەکانی یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە) لە ڕۆژی یەکشەممە ١٥ی تەموز لە منبج کشاوەتەوە.
ئەنجومەنی سەربازیی منبج لە ڕاگەیەندراوێکیدا دەڵێت، کۆتا دەستەی راوێژکارانی سەربازیی یەپەگە دوای ئەوەی بە ڕێککەوتن لەگەڵ هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش، ئەرکی راهێنانی هێزەکانی منبجیان تەواو کرد، لەو شارە کشاونەتەوە.
ڕوونیشیکردووەتەوە، لە ١٦ی تشرینی دووەی ٢٠١٦ دوای ڕزگارکردنی تەواوی ناوچەکە، یەپەگە لە ڕێوڕەسمێکی سەربازییدا کشانەوەی ڕاگەیاندووە، بەڵام بە هەماهەنگی لەگەڵ هاوپەیمانی نێودەوڵەتی ڕاوێژکاریی سەربازی لە منبج هێشتووەتەوە، بە مەبەستی مەشق و ڕاهێنانی سەربازی و پێشکەشکردنی هاوکاری لە دروستکردنی دامەزراوەکان.
لە بەرامبەردا و بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی ئەنادۆڵ، سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دەرەوەی توركیا ڕایگه‌یاندووە “هه‌واڵه‌كان له‌باره‌ی ده‌رچوونی چەکدارانی یه‌په‌گه / په‌كه‌كه له منبج به ته‌واوه‌تی، به زیاده‌ڕه‌وی داده‌نێین”.
هەروەها وتویەتی، قۆناغی کشانەوەی یەپەگە لە ناوچەکە هێشتا به‌رده‌وامه