نرخی نه‌وت داشكا.

بەچەند هۆكارێك نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهان جارێكی تر دابەزینی تۆماركرد، بەشێوەیەك بۆ كەمترین نرخ لەوەتەی چەند مانگی رابردوو دابەزی.”

كردنەوەی بەندەرەكانی لیبیا بۆ هەناردەی نەوت و ئەگەری زیاتر خستنە بازاڕی نەوت لەلایەن سەرانی ئۆپێك، لەو هۆكارانەن كە بۆتە مایەی دابەزینی نرخی نەوت، بەشێوەیەك لەچەند مانگی رابردوو وێنەیان نەبووە.

بەپێی زانیارییەكان، ئەمڕۆ نرخی بەرمیلێك نەوتی برێنت بە (71.84) دۆلارو نرخی بەرمیلێك نەوتی خاویش بە (68.06) دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە.

Back to top button