وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی 4000 هه‌زار كه‌س داده‌مه‌زرێنێت.

وەزیری تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت: وەزارەتی تەندروستی شوێنی نزیكەی چوار هەزار پزیشك و كارمەند بەدامەزراندنی گرێبەست پڕ دەكاتەوە كە مۆڵەتی بێ موچەیان وەرگرتووە.”

له‌و باره‌وه‌ (د.ڕێكەوت حەمە ڕەشید) وەزیری تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە ڕۆژنامەنوسانی ڕاگەیاند: تاوەكو ئێستا نزیكەی چوار هەزار پزیشك و كارمەند لە وەزارەتی تەندروستی مۆڵەتی بێ موچەیان وەرگرتووە یاخود وازیان لە دەوام هێناوە.

هەروەها وه‌زیری ته‌ندروستی گووتیشی: وەك وەزارەتی تەندروستی پڕۆژەیەكمان بۆ ئەنجومەنی وەزیران بەرزكردووەتەوە كە شوێنەكانیان بە دامەزراندنی گرێبەست پڕ بكەینەوەو چاوەڕێی وەڵامی ئەوانین.

لەسەر چۆنیەتی دامەزراندنی ئەو چوار هەزار كەسە، د.ڕێكەوت حەمە ڕەشید گووتی: هەر كاێك ئەنجومەنی وەزیران وەڵامی داینەوە ئەو كات لەڕێگای دابەشكردنی فۆڕمەوە بەپێی پێویستی نەخۆشخانەو بنكەكان لەسەر بنەمای بڕوانامەو كاری خۆبەشی گریبَەستەكان دەكەین.

Back to top button