فرۆشتنی درێسی رۆناڵدۆ له یۆڤانتۆس ژمارهیی پێوانهیی تۆماركردووه.

داهاتەكانی یانەی یوڤینتۆس زیاتر و زیاتر بەردەوامە، ئەمەش دوای واژۆكردنی بۆند لەگەڵ كریستیانۆ رۆناڵدۆی پورتوگالی و هێرشبەری ریال مەدرید.”
رۆژنامەی زەسەنی بەریتانی لهو بارهوه رایگهیاندوه.” فرۆشتنی درێسەكانی رۆناڵدۆ لەماوەی تەنها یەك رۆژدا لە (520) هەزار درێس تێپەری كرد”.
سەرچاوەكە باسی لهوهش كردووه. ” درێسەكانی رۆناڵدۆ ژمارەیەكی پێوانەییان تۆماركرد ، كە لەمێژوودا یانەكە تۆماری نەكردووە ، بەشێوەیەك لە ساڵ (2016) تا پێش هاتنی رۆناڵدۆ بەهەموو درێسەكان (850) هەزار درێس فرۆشراوە ، كەچی تەنها درێسەكەی رۆناڵدۆ لە (520) هەزار تێپەری كردووە”.