حکومەتی عێراق بە هەزاران خۆپیشاندەری دەستگیرکرد
دوای تیپەڕینی هەشت ڕۆژ بەسەر خۆپیشاندانەکانی پارێزگاکانی خوارو ناوەڕاستی عێراق، هەروەها ده‌سه‌ڵاتدارانى ئه‌منى عێراق، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، له‌گه‌ڵ بڵاوبوونه‌وه‌ى هێزێكى ئه‌منی زۆر به‌ناو شاره‌كه‌دا، قه‌ده‌غه‌كردنى هاتوچۆى ئۆتۆمبێلیان له سه‌ر به‌شێك له شارى به‌سڕه هه‌ڵگرت، هاوكات هه‌ڵمه‌تێكى فراوانى ڕه‌بگیری خۆپیشانده‌رانیان ده‌ست پێكردووه.
فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنى پارێزگاكه، ڕای گه‌یاند، قه‌ده‌غه‌كردنى هاتوچۆ به‌شه‌وان به‌رده‌وام ده‌بێت تا ئه‌و كاته‌ى دۆخى پارێزگاكه هێور ده‌بێته‌وه، هه‌روه‌ها هه‌موو خۆپیشاندانێكى بێ مۆڵه‌تیش قه‌ده‌غه‌یه.
له‌لایه‌كی تره‌وه، پۆلیسی عێراقی ڕای گه‌یاند، خۆپیشانده‌ران له‌به‌رده‌م ده‌روازه‌ى كێڵگه‌ى زوبێری نه‌وتى، كۆ بوونه‌ته‌وه.
هه‌ر له‌وباره‌یه‌وه، چالاكوانان ڕایان گه‌یاند، له شارى به‌سڕه هه‌ڵمه‌تى ڕه‌شبگیری گه‌نجانى خۆپیشانده‌ر به‌شێوه‌یه‌كی فراوان ده‌ستى پێكردوه.
له پارێزگاى زیقاریش، سه‌رۆك هۆز و عه‌شیره‌ته‌كان، ماوه‌ى دوو هه‌فته به حكوومه‌تى فیدڕاڵی و حكوومه‌تى نێ خۆیی پارێزگاكه ده‌ده‌ن، بۆ ئه‌وه‌ى داخوازیی خۆپیشانده‌ران جێبه‌جێ بكه‌ن، به‌پێچه‌وانه‌وه خۆپیشاندانى فراوان ده‌ست پێده‌كه‌ن.