شه‌ربه‌تی هه‌نار 14 نه‌خۆشی له‌ نێو ده‌بات.

گومانى تێدا نييه‌، خواردنى ميوه‌جات به‌گشتى سوودێكى زۆرى هه‌يه‌ بۆ ته‌ندروستى و چالاكبوونى ئه‌ندامه‌كانى جه‌سته‌ى مرۆڤ، دياره‌ ئه‌ميش به‌هۆى بوونى ئه‌و ڤيتامين و مادده‌ جۆراو جۆرانه‌يه‌ كه‌ يارمه‌تيده‌رده‌بن بۆ ئه‌وه‌ى ته‌ندروستييه‌كى باشتر به‌ مرۆڤ ببه‌خشن.”

هه‌ناريش يه‌كێكه‌ له‌و ميوه‌جاتانه‌ى كۆمه‌لێك ڤيتامينى جۆراو جۆر له‌ خۆ ده‌گرێت، به‌جۆريك نه‌ك ته‌نيا سوودى هه‌يه‌ بۆ گه‌وره‌كان به‌ڵكو سوودێكى زۆريش هه‌يه‌ بۆ منداڵ.

1. شەربەتی هەنار دەبێتە هۆی ئاسانكردنی پرۆسەی هەرسكردن: پزیشكانی زانكۆی هارڤارد لە لێكۆڵینەوەیەكیاندا جەختیان لەسەر ئەوە كردووەتەوە كە ‌ بەكارهێنانی توێكڵ و گەڵای هەنار رۆڵێكی گرنگی هەیە لە چارەسەركردنی نەخۆشییەكانی گەدەو چارەسەرێكی باشیشە بۆ سكچوون و كۆلێراو رشانەوە، راشیانگەیاندووە، خواردنەوەی چای گەڵای هەنار یاخود توێكڵەكەی سوودێكی زۆری‌ بۆ نەخۆشییەكانی گەدە هەیە.

2. دەبێتە رێگر لەبەردەم نەخۆشییەكانی دڵ: یەكێك لە هۆكارە گرنگەكانی تووشبوون بە جەڵتەی دڵ ئەستووربوونی دیواری خوێنبەرەكانە كە ئەمەش بەهۆی زۆربوونی كۆلیسترۆڵی خوێنەوە دروست دەبێت، لێكۆڵەران دەڵێن، خواردنی هەنار یاخود خواردنەوەی شەربەتەكەی دەبێتە هۆی دابەزینی بڕی زیادەی كۆلیسترۆل لە لەشداو دەبێتە رێگریكردن لە دروستبوونی كلۆت لە خوێندا.

3. دەبێتە هۆی كەمكردنەوەی چەند شێرپەنجەیەكی تایبەت : لێكۆڵینەوەكانی زانكۆی هارڤارد دووپاتیدەكەنەوە كە پێویستە ئەو كەسانەی كە شێرپەنجەی مەمك یاخود پرۆستاتیان هەیە شەربەتی هەنار زۆر بخۆنەوە ئەمە جگە لەوەی كە شەربەتی هەنار بە چارەسەرێكی باشی زۆربەی جۆرەكانی تری شێرپەنجە دادەنرێت.

4. شەربەتی هەنار سوودێكی زۆری هەیە بۆ ئەو كەسانەی چەوریان هەیە وە بۆ قۆلۆنیش زۆر باشە.

5. دابەزینی پەستانی خوێن.

6. چارەسەر بۆ نەخۆشیەكانی دڵ : خواردنی هەنار یاخوت شەربەتەكەی بەشێوەیەی ڕێكخراو دەبێتە هۆی دابەزینی كۆلیسترۆل بە شێوەیەكی دیار.

7. چاڵاك كردنی بیركدنەوە.

8. یارمەتی دەرە بۆ ئەو كەسانەی كە وەرزش دەكەن : بەگوێرەی وتەی لێكۆڵینەوەكان خواردنی هەنار پێش نیو كاتژمێر لە وەرزش كردن دەبێتە هۆی ئەوەی كەسەكە درەنگتر هەست بە ماندوبوون و بێزاری بكات و زیاتر چاڵاكتر دەبێت بۆ وەرزش كردن.

9. هەنار دژی ئەستور بوونی‌ دیواری‌ خوێنبەرەكانە.

10. دژی‌ دەركەوتن یان دروستبوونی‌ مەینی‌ خوێنە.

11. دەبێتە هۆی مردنی‌ خانە شێرپەنجەییەكان.

12. هەنار بەگشتی دژی شێرپەنجەی‌ مەمكە.

13. شەربەتی هەنار ئارەزووی جوت بوون زیاد دەكات.

14. شەربەتی هەنار چەندین ڤیتامین تێدایە وەكو (B.C.K).

Back to top button