قه‌واره‌كه‌ی به‌رهه‌م ساڵح سه‌ركرده‌یه‌ك ده‌ستی له كار كێشایه‌وه

هاوڕێ مەحموود رەسووڵ، ئەندامی قه‌واره‌كه‌ی به‌رهه‌م ساڵح وهاوکات مامۆستای زانکۆی سلێمانییه له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك نامه‌یه‌كی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی ئاراسته‌ی به‌رهه‌م ساڵح كردووه‌و وێڕای باسکردنی جموجۆڵ و چالاکییەکانی خۆی لە چوارچێوەی قه‌واره‌كه‌ی بەرهەم ساڵح، ئاشکرای کردووە کە مانگێک لەمەوبەر لە نامەیەکی شەش لاپەڕەییدا و ”لە ڕێگەی ئارام قادر – سەرکردەیەکی باڵای قه‌واره‌كه“ ئاراستەی بەرهەم ساڵحی کردووە و داوای لێکردووە کە هەڵوێستی هەبێ و وەڵامی بداتەوە و تێیدا ڕاشکاوانە گوتوویەتی کە ئەگەر وەڵام نەدرێتەوە، ”توندترین ھەڵوێستم ئەبێت“، بەڵام بەرهەم ساڵح ”تاوەکوو نووسینی ئەم دەستلەکارکێشانەوەیەم، بێ وەڵام بوون!“.
هاوڕێ مەحموود رەسووڵ، ئەندامی قه‌واره‌كه‌ی به‌رهه‌م ساڵح ده‌ڵێت:” بە مەبەستی ڕێزگرتن لەکەسایەتی و پێگەی ئەکادیمی و کۆمەڵایەتی و ”(ڕا ) بێ وەڵامەکانم“ و بۆ ئەوەی کەلتووری پەراوێزخستنی خەڵکانی ئەکادیمی لەلایەن بەرپرسە باڵاکانەوە تێپەڕێنێت، دەستی لەکار کێشاوەتەوە”.
ئه‌ندامه ده‌ستله‌كاركێشاوه‌كه‌ی به‌رهه‌م ساڵح ده‌شڵێت : ”لە نووسینی ئەم دەست لەکار کێشانەوەیەم بەدواوە، دوور و نزیک بە ئاشکرا و بەنھێنی، ھیچ پەیوەندییەکم بە ڕیزەکانی (ھاوپەیمانی بۆ دیموکراسی و دادپەروەری) نەماوە و نامێنێت“.