یه‌كێتی تاوتوێی پرسی كۆنگره‌و هه‌ڵبژرادنی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌كات
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ١٧ی ٧ی ٢٠١٨ لهبارهگاى مه‌كته‌بى سیاسی، ئه‌نجومه‌نى سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی، به‌ئاماده‌بوونى زۆرێك له‌سه‌ركرده‌كان وبه سه‌رپه‌رشتى كۆسره‌ت ڕه‌سوڵ عه‌لی جێگری سكرتێری گشتی كۆبونه‌وه.
به‌پێی زانیارییه‌كان،كۆبونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی یه‌كێتی باس له كۆنگره‌ى داهاتووى حزبه‌كه تاوتوێ ئاماده‌كارییه‌كان بۆ هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان ده‌كرێت.
له‌دواى كۆچی دوایی جه‌لال تهڵهبانى سكرتێری گشتى یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستانه‌وه تا ئێستا ئه‌و حزبه بێ سكرتێری گشتییه ، هه‌روه‌ها به‌هۆی كێشه ناوخۆییه‌كانی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتییه‌وه تا ئێستا نه‌یانتوانیووه كاتێك بۆ به‌ستنی كۆنگره‌ی حزبه‌كه دیار بكات.
دوێنێ دووشەممە١٦ی٧ی٢٠١٨ کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان و ڕاپرسی لە هەرێمی کوردستان تیروپشکی بۆ ژمارەی لیست و قەوارە سیاسییە بەشداربووەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ئەنجام دا.