ئێران حاجی ئۆمه‌ران تۆپباران ده‌كات
كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر تۆپخانه‌كانی كۆماری ئیسلامی ئێران، كوێستانه‌كانی حاجی ئۆمهرانییان تۆپباران كرد و به‌هۆیه‌وه ژماره‌یه‌ك ره‌وه‌ند، برینداربوون.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان، له حاجی ئۆمه‌ران، كوێستانه‌كانی پشتی زینوێ، دۆلی ئالانه و گونده‌ژۆری بۆردومان كردووه، له سیده‌كانیش، به‌ربزین و سنین بۆردومان كراون.
فه‌رزنگ ئه‌حمه‌د، به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی حاجی ئۆمه‌ران رایگه‌یاند:”به‌هۆی بۆردومانه‌كه، ژماره‌یه‌ك ره‌وه‌ند گیریان خواردووه و ژماره‌یه‌كی زۆریش كوێستانه‌كانیان جێهێشتووه”.
لای خۆیه‌وه ئیحسان چه‌له‌بی، به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی سیده‌كانیش رایگه‌یاند:” به‌هۆی تۆپبارانه‌كانی ئێران، ئاگرێكی گه‌وره له كوێستانه‌كانی به‌ربزین كه‌وتووه‌ته‌وه”.
باڵەکایەتی ناوچەیەکی شاخاوییە دەکەوێتە ناوچەی چیا بڵندەکانی هەرێمی کوردستان کە بەرزیەکانیان لەئاست رووی دەریاوە لە نیوان ۱٥۰۰م بۆ ۳٦۰۷م واتە تا لوتکەی هەلگۆردە .
پێكهاتووه له‌سه‌نته‌ری قه‌زای چۆمان و چوار ناحیه (گه‌ڵاڵه – حاجی ئۆمه‌ران – سمیلان – قه‌سرێ – وه‌رتێ ) هه‌رچه‌نده له ڕوی كارگێڕی ناحیه‌ی وه‌رتێ سه‌ر به قه‌زای ڕواندزه ژماره‌ی دانیشتوانه‌كه‌ی نزیكه له نێوان (٢٥ – ٣٠)هه‌زار كه‌س.
جوگرافیای باڵەکاتی بەگوێرەی ( فەلەکی ) دەکەوێتە هێلی (۳٦)پلەی باکور ، هێلی درێژی( ٤٤ )بۆ ( ٤٥ ) پلەی رۆژهەلات ، شوێنگەی باڵەکایەتی بە گوێرەی (زەمینی یەوە ) دەکەوێتە باکوری رۆژهەلاتی شاری هەولێر ، باکوری سلیمانی ، رۆژهەلاتی دهۆک . سنوری باکوری باڵەکایەتی هاوسنورە لەگەل ناوچەی برادۆست ، باشورەکەش قەزای رانیە ، رۆژهەلاتیشی کوردستانی رۆژهەلاتە ، رۆژئاواکەشی قەزای سۆرانە .