ئەو شارۆچكەیه‌ی كە ناكۆكی توركیا و عێراقی لەسەرە كوێیە؟

خواكوڕك

به‌عشیقه وشه‌یه‌كی ئارامی سریانیه‌ له‌ (بیت شحیقی)‌ واته (شاری كاره‌سات بار) شاره‌دییه‌‌كه‌ سه‌ر به‌ قه‌زای ناوه‌ندی موسڵ، ده‌كه‌وێته ١٢كم‌ باكووری ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ندی موسڵ. پێگه‌یه‌كی جوگرافی و كشتوكاڵی و مێژوویی و ئاینی گرنگی هه‌یه‌ و كریستیانه‌كانی موسڵ زۆرینه‌ی دانیشتوانه‌كه‌ی پێكده‌هێنن و كورد و عه‌ره‌بیش تێدا نیشته‌جێن.

ده‌وڵه‌تی ئیسلامی داعش له‌ ٢٠١٤ شاروچكه‌كه‌ی داگیركرد و زۆرینه‌ی ته‌واوی دانیشتوانه‌كه‌ی به‌ كوردی (موسڵمان و ئێزیدی) ته‌واوی كریستیانه‌كانی به‌عشیقه‌ شاروچكه‌كه‌یان جێهێشت و كۆچبه‌ربوون و ڕوویان كرده‌ هه‌رێمی كوردستان.

به‌عشیقه‌ ئه‌مڕۆ به‌هۆی پێگه‌ جوگرافی و ستراتیژییه‌كه‌ی و نزیكی له‌ ناوه‌ندی موسڵ و هاتنی هێزێكی سه‌ربازی توركی، پێگه‌ی كه‌مپه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌ و هێزه‌ كریستیانه‌ لۆ‌كاڵیه‌كانی سه‌ر به‌ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌، بووه‌ته‌ ناوێكی گرنگ كه‌ زۆرترین لێدوانی سیاسی و شیكاری سیاسی لێكه‌وتووه‌ته‌وه‌.

شارازایانی سه‌ربازی و جیوپۆڵوتیكی، به‌عشقه‌ به‌ (ڕێكه‌وتن یان به‌ر یه‌ككه‌وتن)ی ته‌واوی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ناو ده‌به‌ن، و پێیانوایه‌ پاڵپشت به‌ بۆچوونی كلێسا و ‌ دانیشتوانه‌كه‌ی ته‌نها پێشمه‌رگه‌ و هێزه‌ كریستیانه‌كان و ئێزیدیه‌كان ده‌توانن پێگه‌ی به‌ هێزیان له‌ به‌عشیقه‌ هه‌بێت، چونكه‌ ئه‌زموونی دوو ساڵی ڕابردوو ده‌ری خستووه‌ كه‌ ته‌نها بوونی ئه‌م هێزانه‌ واتای هێزی (ڕزگاركه‌ر وبه‌رگریكار)ی راسته‌قینه‌ ده‌گه‌یه‌نن بو پرۆسه‌ی ڕزگاری موسڵ و ئاینده‌ی سنووره‌كه‌.

Back to top button