شاسوار عه‌بدولواحید: گۆڕان حزبێكی جاسوسه
له‌میانی دیمانه‌یه‌كی دا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵه‌كه‌ی ( شاسوار عه‌بدولواحید) له‌باره‌ی بوونی ئۆپزسیۆن له‌ناو هه‌رێمی كوردستان، ده‌لێـ” یه‌كێك له‌و چوار حزبه” گۆڕان و كۆمه‌ڵ و قه‌واره‌كه‌ی به‌رهه‌م ساڵح و یه‌كگرتوو” له‌به‌ره‌ی ده‌سه‌ڵاتن و له‌ناو حكومه‌تی هه‌رێم مووچه خۆریان هه‌یه، له سلێمانیش پۆستیان هه‌یه، بۆیه هیچیان ئۆپزسیۆن نین”.
هه‌روه‌ها شاسوار عهبدولواجید، ده‌لێت هه‌موو ئه‌و حزبانه‌ی كه ناویان له‌خۆیان ناوه ئۆپزسیۆن له‌ناو ده‌سه‌ڵاتن و مووچه خۆری حكومه‌تن و پله و پۆستیان هه‌یه له ناو ئیداره و حكومه‌تدا، بۆیه، ئه‌مان به‌هیچ شێوه‌یه‌ك له‌به‌ره‌ی ئۆپزسیۆن دا نین، به‌ڵكو ئه‌وان ده‌سه‌ڵاتدارن”.
هه‌ر له كاتی قسه‌كانی دا عه‌بدولواحید دهشلێـن حزب هه‌یه له‌ناو ئه‌م حزبانه مانگانه پاره له حزبی ده‌سه‌ڵات وه‌رده‌گرێت كه‌چی ده‌لێت ئۆپزسیۆنین، ئاخر تۆ پاره له لایانی ده‌سه‌ڵات وه‌ربگریت ده‌بێت له‌پێناوی چی و بۆچی بێت؟ بۆیه ئه‌مانه ئۆپزسیۆن نین، به‌ڵكو به‌ره‌ی ده‌سه‌ڵاتن”.