كۆبوونه‌وه‌ی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان كۆتایی هات
ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه 17ی7ی2017 له كاتژمێر 12ی نێوه‌ڕۆ سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی به‌سه‌رپه‌رشتی كۆسره‌ت ره‌سوڵ جێگری سكرتێری گشتی كۆبونه‌وه‌ی خۆی ئه‌نجام دا ،ته‌وه‌ری كۆبونه‌وه‌كه‌ی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی بریتی بوو له خۆئاماده‌كردن بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق و پرسی هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان و كۆنگره‌ی یه‌كێتی كه بریاره دوای هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان و ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان ببه‌سترێت .
ڕێواز فایه‌ق، ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی ڕایگه‌یاند: له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا تاوتوێی ئاماده‌كارییه‌كانمان كرد بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كان و گفتوگۆشمان له‌سه‌ر پرۆسه‌ی دانوستان بۆ حكومه‌تی داهاتووی عیراق و په‌یوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه‌كان كرد.
سه‌باره‌ت به به‌ستنی كۆنگره‌ش، ڕێواز فایه‌ق گوتی:” هه‌ندێك دانوستان هه‌یه له‌هه‌فته‌ی داهاتوو ئه‌نجامده‌درێن، بۆئه‌وه‌ی به‌رچاو ڕوونیمان له‌سه‌ر دۆخی ئێستای عیراق هه‌بێت و یه‌كلابكرێته‌وه، له‌به‌رئه‌وه‌ی كۆنگره‌ش له‌دۆخێكی ئارام ده‌كرێت و پێویستی به‌هێمنی و ئۆقره‌یی زیاتر هه‌یه له‌وڵات، له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا هه‌فته‌ی داهاتوو جارێكی تر كۆده‌بینه‌وه”.
ئه‌ندامه‌كه‌ی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی ڕاشیگه‌یاند:”ئامانجمانه له‌كاتێكی هێمندا، تاوتوێی به‌ستنی كۆنگره بكه‌ین، بۆئه‌وه‌ی بزانین چی بكه‌ین و چی نه‌كه‌ین و چۆن ڕێكبخه‌ینه‌وه، به‌هێمنی سه‌رجه‌م ئه‌و بابه‌تانه بۆ كۆنگره دیاریده‌كه‌ین”.
له‌باره‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانیش، ڕێواز فایه‌ق ده‌ڵێت:” مه‌كته‌بی هه‌ڵبژاردن به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ مه‌ڵبه‌نده‌كان لهئامادهكاریهكان به‌رده‌وامن و دوا بڕیاریش بۆ مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتی ده‌بێت، تا 25ی ئه‌م مانگه‌ش كاندیده‌كان یهكلادهكرێنهوهو ڕاده‌ستی كۆمسیۆن ده‌كرێت، له‌وه به‌دواش یه‌كێتی ئاماده‌كارییه‌كانی بۆ پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن ده‌خاته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.
لای خۆشیه‌وه ئارێز عه‌بدوڵڵا ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی رایگه‌یاند: وه‌ك یه‌كێتی پرۆژه‌ی خۆمان هه‌یه بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عیراق و له‌گه‌ڵ پارتی دیموكراتی كوردستان هه‌وڵده‌ده‌ین به پرۆژه‌یه‌ك بچینه به‌غداو له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كان گفتوگۆ بكه‌ین