ئۆباما ئه‌مرۆ تاوتوێ (بژارده‌ی سه‌ربازی) ده‌كات له سوریا
خواكوڕك
بڕیاره ئه‌مرۆ هه‌ینی 14/10/2016 باراك ئۆباما سه‌رۆكی ئه‌مریكا كۆبوونه‌وه‌یه‌كی داخراو له‌گه‌ڵ گه‌وره راوێژكاره سیاسیه‌كانی وڵاته‌كه‌ی ئه‌نجام بدات، بۆ تاوتوێ كردنی پرسی به‌كارهێنانی لێدانی راسته‌وخۆ له رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د.
گه‌وره به‌پرسانی كۆشكی سپی به رۆیته‌رزیان راگه‌یاندووه، پێوسته له‌سه‌ر ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان به‌هێزێكی زۆره‌وه جوڵه بكات له سوریا، ئه‌گه‌رنا هه‌رچی هه‌یه له‌ده‌ستی ده‌دات له‌و توانایه‌ی كه‌هه‌یه‌تی له‌ناو ئۆپۆزسیۆن و هاوپه‌یمانه عه‌ره‌به‌كان و كورده‌كان و توركه‌كان له شه‌ڕی دژی داعش.
هه‌روه‌ها به‌پرسێكی سه‌ربازی ئه‌وه‌ی ئاشكرا كردووه، كه هێرشه‌كان له‌ئه‌گه‌ری به‌كارهێنانی بژارده‌ی سه‌ربازی، بنكه سه‌ربازیه‌كان و كۆگاكانی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی و پێگه‌ی راداره‌كان و فرۆكه‌خانه سه‌ربازیه‌كان به ئامانج ده‌گرێت.
هه‌روه‌ها ئه‌و به‌رپرسه سه‌ربازیه ئه‌وه‌شی نه‌شارده‌وه كه ترسیان هه‌یه له گه‌ڵ رووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی فرۆكه رووسیه‌كان، به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه هه‌ماهه‌نگی و په‌یوه‌ندیه‌كی به‌هێز له نێوان هێزی ئاسمانی روسیا و سوریا هه‌یه.