باڵیۆزی ئەمریكا: شیعەكان عێراقیانكردە وێرانە
دۆگڵاس سلێمان باڵیۆزی وڵاتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا لە بەغداد ڕایگەیاند سەردەمی دەسەڵاتداری شیعەكان كۆتایی هاتوەو پێویستە دەسەڵاتەكان بكەونە دەست كوردو سونەكان. چونكە شیعەكان لە ماوەی دەسەڵاتداری خۆیان نەیانتوانی هیچ خزمەتێك پێشكەش بكەن و شكستیان هێنا لە بەڕێوەبردنی وڵات.
لە میانەی دیدارێكی دۆگڵاس سلێمان و كەسایەتی دیاری سونەكان خەمیس خەنجەر، سڵێمان داوای لە سونەكان كردوە لەگەڵ كورد پێك بێن بۆ بەڕێوەبردنی عێراق و دورخستنەوەی شیعەكان، چونكە لایەنە شیعیەكانی عێراق تەنها خەریكی سەپاندنی بیروباوەڕی خۆیان بوون و وڵاتیان بەو ململانێیە وێران كرد بۆیە كاتی ئاوت كردنیان هاتووە.