لەگەڵ پەرسەندنی خۆپیشاندانەکان بۆ نەبوونی کارەبا لە شارەکانی عێراق، ئێرانیش ئەو کارەبایەی بەعێراقی فرۆشتووە راگرت
دوای ئەوەی عێراق بەپێی گرێبەستێکی چەند ساڵەی لەگەڵ ئێران کارەبای هاوردە دەکرد بۆ چەند پارێزگایەک، لەگەڵ پەرەسەندنی خۆپیشاندانەکان دژ بە کەمی ئاو وکارەبا، ئێران ئەو بڕە کارەبایەی ڕاگرت کە هەناردەی عێراقی دەکرد.
میدیای ئێران بڵاویان کردەوە، محەمەد باقر نوبەخت وتەبێژی حكومەتی ئیران، لە پرێس كۆنفرانسێكدا لە تارانی پایتەخت رایگەیاندووە “كارەبامان هەناردەی عێراق دەكرد، بەڵام ئێستا بە هۆی ئەوەی كارەبای پێویستمان نییە هەناردەی ناكەین”.
لە لایەكی دیكەوە، رزا ئەردەكانیان وەزیری وزەی ئێران، لە وتارێكیدا كە لە رێوڕەسمی واژووكردنی رێككەوتننامەی هاریكاری نێوان وەزارەتەكانی پەیوەندی و وزە پێشكەشیكرد، ئاماژەی بەوە كرد كە بە پشتبەستن بەو ماددەیەی لە رێككەوتنەكەدا هەیە كە دەڵێت “لە ئەگەری زیادبوونی پێویستی بەكاربردنی ناوخۆیی هەناردەكردن كۆتایی پێدێت” هەناردەكردنی كارەبا بۆ عێراق راگیراوە.