پەرلەمانتارێک “ناكۆكی لایەنە سیاسییەكان پرۆژەی دەستوری هەرێمی پەكخستوە”

شوان ئەحمەد ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لە فراكسیۆنی پارتی ڕایگەیاند “لەوكاتەی پەیوەندی و سازانی سیاسی لەنێوان لایەنەكانی هەرێم هەبوو، لیژنەی تایبەت بە نوسینەوەی دەستوری هەرێم كارەكانی خۆی بەباشی رایی دەكرد، بەڵام بەهۆی تێكچونی دۆخی هەرێم و ناكۆكی نێوان هێزو لایەنەكان، كارەكانی لیژنەكە راگیراوە و نەتوانراوە ئەو پرۆژە گەورەیە تەواو بكرێت”.

پەرلەمانتارەكەی پارتی گوتیشی: “خوازیارین لە خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان، سەرجەم لایەنە سیاسییەكانی هەرێم، لەسەر ئەو پرسە رێكبكەون و بەسازان بڕگەو مادەكانی ئەو دەستورە تەواو بكەن كە خەونی هەمووانە”.

Back to top button