نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان: لەبارەی ڕووبەڕووبونەوەی خۆپيشانده‌ران هۆشداری دەداتە حکومەتی عێراق
دوای ئەوەی هێزە ئەمنیەکانی عێراق تەقەیان لەچەند ناوچەیەک لە خۆپیشاندەران کرد، نێرده‌ى تايبه‌تى نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان بۆ عێراق (يونامى) له به‌ياننامه‌يه‌كدا، رايگه‌ياند، پێويسته حكومه‌ت خۆپيشانده‌ران بپارێزێت.
يان كوبيش، نێرده‌ى نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان له عێراق، له به‌ياننامه‌يه‌كدا رايگه‌ياند، نابێت خۆپيشاندانه‌كانى عێراق بۆ مه‌رامى سياسى به‌كاربهێنرێت.
هه‌روه‌ها هاتووه: پێويسته په‌له بكرێت له پێكهێنانى كابينه‌ى نوێى حكومه‌ت.
نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان، راشيگه‌ياندووه، نيگه‌رانن له كوژرانى خۆپيشانده‌ران و هێزه ئه‌منييه‌كانى عێراق.
داواشيكردووه، هێزه ئه‌منييه‌كان ده‌ستپارێزى له خۆپيشانده‌ران بكه‌ن و توندوتيژى به‌كار نه‌هێنن.
زياتر له هه‌فته‌يه‌كه، خۆپيشاندان و ناڕه‌زايه‌تى له شاره‌كانى باشوورى عێراق ده‌ستيپێكردووه.
هاووڵاتيانى ناڕازى داواى دابينكردنى ئاو و كاره‌با و خزمه‌تگوزارى سه‌ره‌تايى ده‌كه‌ن.